یەکگرتن
و
هەڵوەشانەوە
'یەکگرتن
و
هەڵوەشانەوە'،
بەرهەمێکی
نوێیە،
چۆنیەتی
پێکهێنان و
هەڵوەشانەوەی
حزبی یەکگرتنی
کوردستان
دەگێڕێتەوە ،
لەلایەن 'رێکار
ئەحمەد'ەوە،
نووسراوەو
لەم هەفتەیەدا
کەوتۆتە
بازاڕەوە.
ئەم
بەرهەمە بە
وردی
رووداوەکانی
ناو حزبی یەکگرتنی
کوردستان
دەگێڕێتەوە
کە لە ٢٠ی
ئابی ١٩٩٢ لە
ئاکامی
یەکگرتنی
هەرسێ لایەنی
حزبی
سۆسیالستی
کوردستان،
پارتی گەلی دیموکراتی
کوردستان و
پارتی
سەربەخۆیی
کوردستان
(پاسۆک)،
پێکهێنرابوو.
نووسەر،
لەدەستپێکدا
کورتیلەیەکی
سەبارەت بە
هەر سێ
لایەنەکە
نووسیوە،
دواتر رەوشی
پێش یەکەمین
هەڵبژاردنی
پەرلەمانی
کوردستانی
هەڵسەنگاندووە
کە لە رۆژی ١٩-٥-١٩٩٢
بەڕێووەچوو.
دواتر باسی لە
کاودانی یەکەمین
کۆنگرەی حزبی
یەکگرتن و
کۆبوونەوەکانی
و کێشەکانی
ناو هەناوی
حزبی یەکگرتن
کردووە.
نووسەر
زۆر
راستگۆیانەو
واقیعبینانە
رەفتاری
لەگەڵ
رووداوەکاندا
کردووە،
هۆکاری پێکهێنان
و
هەڵوەشانەوەی
حزبی
یەکگرتنی
کوردستانی
لێکداوەتەوە،
بەو کارەیشی
خزمەتی بە
مێژوویی
سیاسی
کوردستان
کردووە.
بێگومان
پێکهێنانی
حزبی یەکگرتن
لە ئابی ١٩٩٢،
هەروەها
هەڵوەشانەی
حزبی یەکگرتن
لە دوای کەمتر
لە ساڵێک،
واتە لە ئابی
١٩٩٣ گەلێک
پرسیارو
گریمانی لای
کوردستانیان
دروست کردبوو.
رێکار ئەحمەد
لەم نووسینەدا
راستیەکانی
خستۆتە پێش
چاوان و هەڵوەشانەوەی
حزبی
یەکگرتنی بە
هۆکارێکی سەرەکی
بۆ
هەڵگیرساندنی
شەڕی نێوەخۆ
لە ساڵی ١٩٩٤
لێکداوەتەوە.
هەروەها
لەدواین
بەشدا چەندین
بەڵگەنامەی
گرنگی خستۆتەڕوو.
'یەکگرتن
و
هەڵوەشانەوە'،
دەلاقەیەکی
تازەو
جیاوازە،
دەروازەیەکی
نوێی بەڕووی حزبایەتی
و رۆڵی
کەسەکان لە
کایەی
سیاسیدا خستۆتە
سەر پشت. بۆ
سوود
وەرگرتنی
زیاتر و پتر تێگەیشتن
لەراستیەکانی
ئەوێ رۆژێ،
دەرفەت ئەوەیە
کە بە وردی
کتێبی
یەکگرتن و
هەڵوەشانەوە
بخوێندرێتەوە.
لەکۆتاییدا
وێڕای ئەوەی
کە دەست خۆشێ
لە کاک رێکار
ئەحمەد
دەکەین، هیوای
سەرکەوتنی بۆ
دەخوازین و
داوای
لێدەکەین کە
بەرهەمی بەپێزمان
پێشكەش بکات.
ئەم
بەرهەمە:
لە شاری
سلێمانی، لە
کتێبخانەی ئەندێشەو
کتێبخانەی سلێمانی دەستدەکەوێ.
لە
شاری هەولێر،
لە کتێبخانەی نووسەران و لە
کتێبفرۆشی ژیر
دەستدەکەوێ.