پەیامی هاوخەمی
برای بەڕێزمان
کاک بەکر کایا، سەرۆکی شاروانی شاری 'وان'!
سڵاوی رزگاری و
سەرخۆبوون..
بەداخ و
پەژارەیەکی زۆرەوە
هەواڵی زەوین لەرزەکەی شاری
'وان'مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە،
هاوخەمی خۆمانتان
پێڕادەگەیەنین،
لەڕێی ئێوەی
بەڕێزیشەوە پرسەو سەرەخۆشی
خۆمان لە بنەماڵەی قوربانیەکان
دەکەین و خۆمان بەهاوخەمیان
دەزانین، هەروەها هیوای
چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بێگومان ئەمە یەکەمین جار
نیە کە گەلی کوردمان لە باکوری
کوردستاندا دووچاری کۆستی جۆراوجۆر
دەبێتەوە، بەهیواین دواین
کۆست و کارەسات بێت، گەلی کورد بە
ئازادی و سەربەخۆیی خۆی شاد
بێت و لە بەڵای ناگەهان بەدوور
بێت.
براتان
رێکار ئەحمەد
سكرتێری گشتی حزبی رزگاریی كوردستان
23/10/2011