ئیسلامیە
توندڕۆکان، ژیان لە ئەوڕوپاییان
تاڵ دەکەن، بەڵام ئەڵمانیا
تەنگیان پێهەڵدەچنێ
دوای
ئەوەی لەساڵی رابردوو،
دەوڵەتی تورکیا ئاسانکاری بۆ
ئاوارەکانی سوریا و وڵاتانی دیکە کرد
تا بە لێشاو روو لە ئەوڕوپا بکەن، ئیدی
دەرفەتێکی باش رەخسا تا گروپە
تووندڕۆکانی وەک داعش و بەرەی
نوسرەو ئەلقاعیدە ئەندامانی
خۆیان رەوانەی ئەوڕوپا بکەن،
بەوهۆیەوە ژمارەیەکی
یەکجار زۆر لە کەسانی توندڕۆ
گەیشتنە وڵاتانی ئەوڕوپا
بەگەرمیەوە پێشوازیان لێکرا،
بەڵام هەرزوو نیازی گڵاوی خۆیان ئاشکرا
کردوو دەستیان بە کردەوەیی
خۆتەقاندنەوەو کوشتنی خەڵکی
سڤیل کرد. لە بەلجیکاو فەرەنسا
دەستیان وەشاند و ترس و تۆقینیان
بەرهەم هێنا. کاتێک ویستیان لە
ئەڵمانیا دەست پێبکەن، بەتووندی
وەڵامیان درایەوە. پۆلیسی
ئەڵمانیا لێبڕاوانە شوێن
پێی ئەو تیرۆریستانەی
هەڵگرتوو توانی هەندێکیان بگرێ.
لە رۆژانی رابردوودا تۆمەتبارێکیان
دەستگیر کرد کە نیازی ئەنجامدانی
کردەوەیی تەقینەوەی
هەبوو. ئەمڕۆش ١٠ی ئابی
٢٠١٦ بەفەرمانی داواكاری
گشتی فیدراڵی ئهڵمانیاو پۆلیسی
ئهڵمانیاو هێزه تایبهتهكان ههڵمهتێكی
پشكنینیان لهچهند شارێكی ههرێمی
نۆرد راین ڤێستڤالن دەستپێکردو توانیان تۆمەتبارێکی دیکە دهستگیر
بكهن. چاودێران پێیانوایە
ئەگەر هێزەکانی پۆلیسی
ئەڵمانیا بەردەوام بن، لە کاتێکی
نزیکدا دەتوانن دەیان توندڕۆی
دیکە دەستگیر بکەن و خەڵکی خۆیان
لە مەترسی تیرۆریستان دەرباز
بکەن.