تۆپبارانکردنی
باشووری کوردستان
رابگرن!
کۆمه‌ڵانی
هه‌راوی خه‌ڵکی
کوردستان!
ئازادیخوازان
و سه‌ربه‌خۆخوازان!
ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێکه
تۆپخانه‌کانی
کۆماری
ئیسلامی
ئیران و
کۆماری
تورکیا،
باشووری
کوردستانیان
کردۆته
ئامانج و له
خۆڕاوه
گوند‌و
ئاواییه‌کانی
سه‌ر سنوور
بوردومان ده‌که‌ن،
خه‌ڵکی سڤیل و
لاشه‌ڕ
ئاواره‌و په‌ڕاگه‌نده
ده‌که‌ن، ژن و
منداڵ ده‌کوژن
و بریندار ده‌که‌ن
و زیانی گیانی
و ماددی له
خه‌ڵک ده‌ده‌ن،
ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ێکی
ئاشکرایه و
کاریگه‌ری نه‌رێنی
له‌سه‌ر پێوه‌ندی
هاوسێیه‌تی
جێده‌هێڵێ له‌هه‌مان
کاتیش‌دا
پێشل‌کردنی سه‌روه‌ری
خاکی
نیشتمانه‌و
په‌سند
ناکرێت و به
تووندی
ریسوا‌و شه‌رمه‌زاری
ده‌که‌ین. به‌وهۆیه‌وه
هیواخوازین
که هه‌رچی
زووتره تۆپبارانکردنی
باشووری
کوردستان
رابگرن، به‌تایبه‌تیش
کۆماری ئیسلامی
ئێران که ماوه‌ی
چه‌ند هه‌فته‌ێکه
زۆر به‌خه‌ستی
ناوچه سنووره‌یه‌کان
تۆپباران ده‌کات،
ئێمه خوازیارین
که له‌ڕێی
دانوستاندن و
گفتوگۆوه
کێشه‌و
ناکۆکیه‌کانی
نێوه‌خۆی
وڵاته‌که‌ی
چاره‌سه‌ر
بکات.
له‌و
پێوه‌نده‌دا
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
خۆمان له‌بنه‌ماڵه‌ی
قوربانیه‌کان
ده‌که‌ین،
هیوای چاک
بوونه‌وه بۆ
برینداره‌کان
ده‌خوازین،
داواش له حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان و
رێخکراوه
خێرخوازه‌کان
ده‌که‌ین که
هه‌رچی
زووتره به
هانای
دانیشتووانی
ناوچه
تۆپبارانکراوه‌کانه‌وه بچێت،
به‌تایبه‌تیش
ئاواره‌و
زیانلێکه‌وتووان
و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و
بژێویان بۆ
دابین بکات.
نا بۆ
تۆپبارانکردن،
نا بۆ شه‌ڕو
پێکدادان.
به‌ڵی بۆ
ئاشتی و
قوڵکردنه‌وه
گیانی
هاوسێیه‌تی.
مه‌کته‌بی
سیاسی
حزبی رزگاریی
کوردستان
27-7-2011