تاڵه‌بانی یه‌که‌مین سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراقه |
رۆژی 6 ی نیسان ، کۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا که پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو ، سه‌رکۆمار و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی هه‌ڵبژارد ، له ئاکامدا به‌ڕێز مام جه‌لال ، سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پۆستی سه‌رکۆمار ده‌نگی پێویستی وه‌رگرت و هه‌ریه‌که له عادل عه‌بدولمه‌هدی و شێخ غازی ئهلیاوهریش وه‌ک جێگری سه‌رکۆمار ده‌نگی پێویستیان وه‌ده‌ست هێنا . هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز تاڵه‌بانی بۆ سه‌رکۆماری واتای گۆڕانێکی گه‌وره له مێژووی عێراق و ناچه‌که ده‌گه‌یه‌نێ ، چونکه به درێژایی ههشتیا ساڵی رابردوو ده‌سته‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی عێراق هه‌میشه هه‌وڵی بێ‌وچانیان بۆ له‌بێن بردنی گه‌لی کورد داوه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ کوردێک به مێژووی خه‌بات و توانا و دیبلۆماسیه‌تی خۆیه‌وه بۆ سه‌رکۆماری هه‌ڵده‌بژێردرێت و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ناچار ده‌بن پیرۆزبایی لێبکه‌ن و به فه‌رمی بیناسن و ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن . ده‌وڵه‌تانی وه‌ک تورکیا و ئێران و سوریا هه‌ریه‌که‌یان پارچه‌یه‌کی کوردستانیان داگیرکردووه ( پێوه‌لکێنراوه) ، نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نیا نیگه‌رانن له‌وه‌ی که تاڵه‌بانی پۆستی سه‌رکۆماری وه‌ده‌ست هێناوه و زۆریش له‌وه ده‌ترسن که کوردی پارچه‌کانی دیکه شێلگیرانه‌تر پێ له‌سه‌ر داواکانیان دابگرن و گۆڕانکاریه‌کانی جیهان ئه‌وانیش بگرێته‌وه و کورسی ده‌سته‌ڵاتیان لێ بسێنێته‌وه . . له‌وانه‌یه زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دار و ده‌سته‌ڵاتدارانی ناوچه‌که رۆژێ له رۆژان بیریان له‌وه نه‌کردبێته‌وه که کوردێک ببێته سه‌رکۆمار ، بۆیه نه‌ک به‌ته‌نیا به‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان و کێشه ره‌واکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵکو نیشانه‌ی هه‌ڵکردنی باهۆزێکی گه‌وره‌شه له ناوچه‌که‌دا . به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که تێکۆشه‌رێکی ماندوونه‌ناسی رێگه‌ی خه‌باتی دژ به دیکتاتۆریه‌ت ده‌گاته کۆشکی کۆماری . پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ و کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان و تێکڕایی ئازادیخوازانی عێراق ده‌که‌ین . . |