رژێمی تورکیا ریسوا
دەکەین
به
گوێره‌ی سەرچاوەکانی
هەواڵ ئێوارەی
رۆژی 28 -12-2011، نزیکه‌ی 50 کۆڵبه‌ری
ناوچه‌ی شڕنا‌خ، له
کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان گونده‌کانیان، دە کەمینی سه‌ربازانی تورک دەکەون،
ئه‌وان بێچه‌ک و لاشەر بوون، بۆ دابینکردنی بژیوی بنه‌ماڵه‌کانیان،
کۆڵبه‌ریان دەکردو سووته‌مه‌نی و شتومه‌کیان له سنووره‌کانی باشووری کوردستانه‌وه دە‌هێنا
و دەبرد. ئەو کۆڵبەرانە بۆ
دەربازکردنی گیانی خۆیان و
کۆڵەکانیان بەرەو چیا
رادەکەن و له ئه‌شکه‌وتێک له نزیک گونده‌کانی رۆبۆسکی
و بێجوهێ، خۆیان حه‌شار ده‌ن. به‌ڵام به داخه‌وه فڕۆکه
شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیه هێرشیان
دەکەنەسەر ئاگربارانیان دەکەن،
لە ئاکامدا نزیکه‌ی 40 که‌س له‌وان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن
و ئەوانی دیکەش بریندار دەبن.
بێگومان په‌نابردن
بۆ کۆڵبه‌ری لە
ناچارییەوە سەرچاوەی گرتووەو
بەمەبەستی په‌یداکردنی بژیوە، چونکە هێنان
و بردنی
شتومه‌ک
له سنووره‌کانه‌وه ،که پێویستی به تێپه‌ڕبوون
به نێو مه‌یدانی مین و که‌مینی هێزه
چه‌کداره‌کان هه‌یه، یه‌کێک
له سه‌ختترین و مه‌ترسیدارترین کاری
کوردستانیانی نیشتەجێی
سنوورەکانە، کەچی سەربازانی
رژێمی تورکیا‌و فڕۆکە
جەنگیەکان دەست لەو کۆڵبەرانە ناپارێزن و بە رقەوە
هێرشیان دەکەنە سەرو دەیانکوژن،
ئەوەش تاوانێکی بێوێنەیەو
دەبێ کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی وەدەنگ بێت و کۆمیتەیەک
بۆ لێکۆڵینەوە پێکبهێنێ
و بکوژان دادگەیی بکات و سزایان بدات.
ریسوایی و سەرشۆری
بۆ بەرپرسانی رژێمی تورکیای
مرۆڤ‌کوژ..
مەکتەبی سیاسی
حزبی رزگاریی کوردستان
٢٩-١٢-٢٠١١