سەرکەوتنی باکوور لە کوردستانیان پیرۆز بێ

 سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیاو وەدەستهێنانی رێژەی ١٣% ی دەنگەکان، گەورەترین سەرکەوتنی مێژوویی و دەستکەوتی نەتەوەیی کوردستانیانە، بەوبۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی باکوور و  تێکڕای گەلی کوردستان و ئاشتیخوازانی تورکیا دەکەین.

گومانی تێدانیە کە تێپەڕاندن و هەڵتەکاندنی بەربەستی ١٠%  کە بۆ رێگرتن لە ماف و ئازادیەکانی گەلی باکووری کوردستان دانرابوو، ناحەزانی نەتەوەیی کورد و شەڕخوازانی نائومێد کرد، هەر بەوهۆیەشەوە دەروازەیەکی ئەرێنی بەڕووی دۆزی باکووری نیشتمانەکەمان و هەنگاوی چارەسەری ئاشتیانە دەکرێتەوە، لەو رێیەشەوە ناوچەکە بەرەو ئارامی و هێمنایەتی هەنگاوی کردەیی هەڵدەگرێتەوە، ئێمە هیواخوازین کە دەوڵەتی تورک واز لە کەللەڕەقی و دەمارگیری بهێنێ، ئیدی رەفتاری سەردەمیانە لەگەڵ دەستکەوتەکانی باکووردا بکات، مافی نەتەوەکان بسەڵمێنێ، کۆتایی بە شەڕو کوشتاری چەندین ساڵە بهێنێ، یەکسانی پەسند بکات و رێز لە پرنسپەکانی دیموکراسی بگرێ، هەروەها هیواخوازین کە پارتی دیموکراتی گەلان لە رێبەرایەتیکردنی قۆناغی داهاتوودا دەستکەوتی گەورەتر مسۆگەر بکات و لێزانانە رەفتار لەگەڵ هاوکێشەکاندا بکات و مێژووێکی درەوشاوەتر بۆ گەلەکەمان تۆمار بکات.

سەرکەوێ  خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی

 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان                حیزبی رزگاریی کوردستان

           ٧-٦-٢٠١٥