سەرۆکی پارتی
سەربەخۆیی کوردستان سەردانی حزبی
رزگاری دەکات
کاتژمێر ١٢ی رۆژی
٢٨-٢-٢٠١٢ بەڕێز کاک
ئەمیری قازی سەرۆکی پارتی
سەربەخۆیی کوردستان سەردانی
بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان،
حزبی رزگاریی کوردستانی کرد، لە شاری
هەولێر، لەلایەن هەڤاڵ
رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزب و
ژمارەیەک لە هەڤاڵان
بەگەرمیەوە پێشوازیان لێکرا،
ئەوسا لە دیدارێکی برایانەدا رێزدار
کاک ئەمیری قازی باسی لەسەردانی
خۆیانی کرد بۆ باشووری کوردستان و ئاشكرای
کرد کە بۆ شەست وشەشەمین
ساڵیادی کۆماری کوردستان بانگهێشتکرابوون،
ئەو یادکردنەوەیەش خۆی
لەخۆیدا چالاکێکی باش بوو، هەروەها
ئەوانەی لەوێ گوتاریان دا و
قسەیان کرد، بە تێکڕایی باش بوو،
بەتایبەتیش قسەکانی رێزدار
سەرۆکی هەرێم، کاک مەسعود بارزانی و
کاک دکتۆر بەرهەم سەرۆکی
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی
هەرێم، جەخت کردنەوەبووە لە سەر
دۆزی گەلەکەمان و هەوڵدان بۆ
یەکێتی و یەکڕێزی
کوردستانیان، هەر لەیادەدا چەندین
لێکۆڵینەوەی بەسوود
پێشکەش کران.. لە تەوەرێکی
دیکەی دیدارەکەدا باس لە
رەوشی هەنووکەیی کوردستان کراو
سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی
هەرێمەکە
بیرورا گۆڕدرایەوە، هەروەها
جەخت لەسەر بەهێزی پێوەندی
و هاوخەباتی نێوان هەردوولا کرایەوە.