حزبی رزگاریی کوردستان یه‌که‌مین راگه‌یاندنی خۆی له‌ 15-8-1993 بڵاوکردۆته‌وه‌ ،درێژه‌پێده‌ری پارتی گه‌لی دیموکراتی کوردستانه‌ که‌ له‌ 26-7-1981 دامه‌زرابوو . پارتی گه‌ل له‌ 20-8-1992 کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیستی کوردستان و پاسۆکدا پێکهێنا ، له‌و کۆنگره‌یه‌دا ناوی حزبی نوێ بوو به‌ حزبی یه‌کگرتنی کوردستان ، به‌ڵام حزبی یه‌کگرتنی کوردستان کۆمه‌ڵی گیروگرفتی سه‌رکردایه‌تی ، رێکخستن و دارایی بۆ هاته‌ پێش، بۆیه‌ سه‌رکردایه‌تی باڵآ ده‌ستی یه‌کگرتن ویستیان حزبی یه‌کگرتن هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌سته‌یه‌ک کادیری ناو دووه‌مین کۆنگره‌ی حزبی یه‌کگرتن بڕیاری سه‌ربەخۆی خۆیان وه‌رگرت و مانه‌وه‌یان راگه‌یاند، ئیتر ناوی حزب بۆ حزبی رزگاریی کوردستان گۆڕدرا ، له‌و کاته‌وه‌ حزبی رزگاریی کوردستان وه‌ک حزبێکی سه‌ربه‌خۆ درێژه‌ به‌ کاره‌کانی خۆی ده‌دات .

>