مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی حزبی رزگاریی کوردستان هه‌فته‌نامه‌ی رۆژی گه‌ل بڵاو ده‌کاته‌وه ، هه‌روه‌ها جاران رۆژنامه‌ی رێگه‌ی رزگاری و گۆڤاری پێشه‌نگ و رادیۆی ده‌نگی رزگاری به‌ڕێوه‌ده‌برد ، رزگاریی باوه‌ڕی به شۆڕشی راگه‌یاندن هه‌یه ، له‌پێناو دامه‌زراندنی راگه‌یاندنێکی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌مانه تێده‌کۆشی و پێیوایه له ئاکامی سیاسه‌تی داگیرکاران هه‌م که‌سایه‌تی مرۆڤ و هه‌م ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری گورزی کاریگه‌ری پێگه‌یشتووه ، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی راگه‌یاندنێکی پێشکه‌وتنخوازانه و سه‌رده‌مانه ده‌کرێ هه‌نگاوی کرده‌یی هه‌ڵبگیرێته‌وه‌و ره‌وشی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی کوردستانیان هه‌ورازتر ببرێ