حزبی رزگاریی کوردستان ، حزبێکی نیشتمانی دیموکراتی پێشکه‌وتنخوازه ، له پێناو کوردستانیکی سه‌ربه‌خۆ ۆ گه‌لیکی به‌ختیاردا دامه‌زراوه ، خه‌بات بۆ نیشتمانێکی سه‌ربه‌خۆ ، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر و جیهانێکی باش ده‌کات . بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردستان دروشمی به‌ڕیوه‌بردنی ریفراندۆمی به‌رزکردۆته‌وه ، پێیوایه که ده‌بی ته‌واوی کێشهرکان له رێگه‌ی دایالۆگ و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بکرێن . باوه‌ڕی به خه‌باتی رێکخراوه‌یی و راگه‌یاندن و دیبلۆماسی و کاری جه‌ماوه‌ری هه‌یه و خه‌باتی چه‌کداری و میلیشیای حزبی ره‌ت ده‌کاته‌وه .