بیست
و یەکە‌مین
ساڵیادی راپەڕین پیرۆز بێ
کوردستانیانی وڵاتپارێز!
سه‌ربه‌خۆخوازو ئازادیخوازان!
ئه‌مرۆ
5ی ئازاری ٢٠١٢، گه‌لی کوردستان به سه‌رفرازیه‌وه
بیست و یەکە‌مین ساڵیادی راپه‌رِینه مه‌زنه‌که‌ی
خۆی پیرۆز ده‌کاته‌وه، وه‌فادارێتی بۆ
خوێنی شه‌هیدانی رێی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
دووپات ده‌کاته‌وه، هەروەها به گوڕ‌و تینێکی
نوێوه پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌کات
و بە
گەشبینیەوە لە سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانەکەی
دەڕوانێ. لەو پێوەندەدا
ئێمه له حزبی رزگاریی کوردستاندا
پیرۆزبایی له کوردستانیانی وڵاتپارێز
ده‌که‌ین، سڵاوی ئەمەک و وەفاداریش
بۆ گیانی پاکی شەهیدانی
رێی رزگاری دەنێرین.
کوردستانیانی وڵاتپارێز! راپه‌ڕینی
به‌هاری 1991، بە تەنیا بەشێک لە
خاکی نیشتمانی لە سوپای داگیرکا‌ر پاک
نەکردوە، بەڵکو گه‌لی کوردستانی بۆ سه‌ر
شانۆی جیهان گێڕایه‌وه، کەسایەتی
و ناسنامەی مرۆڤبوونی بۆ تاکەکان
گەڕاندەوە، ئیدی به‌وهۆیه‌وه
بۆ هه‌تاهه‌تایی به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه،
به‌ڵام دەڵێین
مخابن ساڵانی
دوای راپه‌ڕین هەندێک هەنگاو دژ بە
خواسته‌کانی گه‌ل هەڵگیرانەوە، لەوانەش؛ شه‌ڕی
براکوژی، دوولەتکردنی کوردستان، قۆرخکردنی
دەستەڵات، بەرتەسککردنەوەی
ئازادی و بەهەند وەرنەگرتنی
گلەیی و گازاندەکانی خەڵک، بەوهۆیەشەوە گورزێکی
کاریگەر لە ئامانجە
سەرەکیەکانی راپەڕین درا.
کوردستانیانی وڵاتپارێز! یاده‌وه‌ری
ئه‌مساڵی راپه‌ڕین له کاتێکدایه که باهۆزی خۆپێشاندان و راپەڕین رژێمی
سوریای لە هەرەس نزیک
کردۆتەوە، هەروەها خۆڕاگری و
بەرخۆدانی باکووری کوردستان
دەوڵەتی ئەنکارای
بەچۆکداهێناوە، لەلایەکی
دیکەشەوە وڵاتانی ئەوڕوپاو ئەمریکا
گوشارەکانی خۆیان بۆسەر کۆماری
ئیسلامی ئێران چڕتر کردۆتەوە،
ئەوانەش هەر هەمووی
لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان
تەواو دەبن، بۆیە پێکهێنانی
کۆنگرەێکی نیشتمانی سەرتاسەری
کە سەرجەم هێزو لایەنە
کوردستانیەکان کۆبکاتەوە، بۆتە
خواستێکی لەپێشینەو هەنووکەیی،
هیواخوازین کە هەرچی زووترە
هەنگاوی کردەیی بۆ بهاوێژرێ.
کوردستانیانی وڵاتپارێز! ئەمڕۆ کە هەموو تێکرا
ساڵیادی بیست و یەکەمینی
راپەڕین پیرۆز دەکەین،
هێشتا هەنگاوی کردەیی بۆ بنبڕکردنی
گەندەڵی
هەڵنەگیراوەتەوە، هێشتا
هاوێرکاری پێڕۆ دەکرێ، هێشتا
بەرژەوەندیە گشتیەکان
لەژێر هەڕەشە دان، هێشتا بێ
عەدالەتی برەوی
پێدەدرێ، بۆیە دەخوازین کە
هەرچی زووترە ئاوڕێک لە
خواستەکانی خەڵکی ستەمدیدە
بدرێتەوە، کابینەی حەوتەم
بکرێ بە کابینەی هاوڵاتیان و
سیاسەتی هاوێرکاری و جیاکاری
کۆتایی پێنهێرێ، بەکردەوەش
بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی
سەربەخۆ هەنگاو هەڵبگیرێتەوە.
شکۆدار
بێ بیست و یەکە‌مین
ساڵیادی راپه‌ڕین !
سه‌رکه‌وتووبێ
خه‌بات له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و وه‌کهه‌ڤی دا !
مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی رزگاریی کوردستان
5-3-2012