شاندێکی حزب سەردانی
نوێنەرایەتی پارتی
یەکێتی دیموکراتی کورد لە
سوریە دەکات
کاتژمێر ١٧ی رۆژی
١٦-٤-٢٠١٢ هەڤاڵ
رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزبمان،
حزبی رزگاریی کوردستان، بەیاوەری شاندێکی
سەرکردایەتی، سەردانی بارەگای
نوێنەرایەتی پارتی
یەکێتی دیموکراتی کورد لە
سوریەیان کردو لەلایەن ئەبو سابر
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
ژمارەیەک لە هەڤاڵانی
پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد بە
گەرمیەوە پێشوازیان لێکرا، سەرەتا
شاندی حزب بەبۆنەی ساڵیادی
دامەزراندنی پارتی یەکێتیی
دیموکراتی کوردەوە پیرۆزباییان
لێکردن و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی
زیاتریان بۆ خواستن، هەروەها خوازیاربوون کە
گۆڕانکاریەکانی هەنووکەیی
سوریاو ناوچەکە لە بەرژەوەندی
کوردستان تەواو ببێت و هەرچی زووترە گەلی
رۆژئاوایی کوردستان بە رزگاری و
سەربەخۆیی خۆی بگات. جێی ئاماژەیە
کە هەڤاڵ ئەبو سابر بەرپرسی
نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی پارتی
یەکێتیی دیموکراتی کورد لە
سوریە سوپاس و پێزانینی خۆیانی
پێشكەش بە شاندی حزبی رزگاریی کوردستان
کردو خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە
پێوەندی نێوان هەردوولا دەربڕی و
هیوای خواست کە پێوەندی نێوان
لایەنە سیاسیەکانی کوردستان
زیاتر گەشەیان پێبدرێ و
نێوماڵی کوردەواری سەرتاسەری و
هەتاسەری بێت.