ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ له‌ نێو سێهه‌مین کۆنگره‌دا که‌ رۆژانی 25-12-2009 و 1-1-2010 پێکهات، په‌سند کراوه‌و تا کۆنگره‌ی داهاتوو کاری پێده‌کرێ

   

په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی

حزبی رزگاریی کوردستان

ماده‌ی یه‌که‌م: ناسنامه‌ی حزب

حزبی رزگاریی کوردستان، حزبێکی نیشتمانی دیموکراتی پێشکه‌وتنخوازه‌، خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی به‌یه‌که‌وه‌ گرێده‌دات و له‌ژیر رۆشنایی فه‌لسه‌فه‌ی سۆسیالیزم و یه‌کسانیخوازیدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌، هاوکات په‌یڕه‌وی له‌ دیموکراسی و سۆسیالیزم ده‌کات.

 

ماده‌ی دووه‌م: پێکهاته‌ی حزب

حزبی رزگاریی کوردستان له‌ که‌سانی نیشتیمانپه‌روه‌رو پێشکه‌وتنخواز پێکدێت که‌ باوه‌ر به‌ پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی ده‌هێنن. سه‌رچاوه‌ له‌ بنکه‌ی فراوانی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوانی کوردستان هه‌ڵده‌گرێ، نوێنه‌رایه‌تی به‌رژوه‌ندی چینی هه‌ژارو چه‌وساوانی کوردستان ده‌کات. بۆ گه‌یشتن به‌ ئارمانجه‌کانی سوود له‌ تواناکانی گه‌لی کوردستان و ئه‌زموونی خه‌باتی گه‌لانی رزگاریخواز و سه‌ربه‌خۆخواز وه‌رده‌گرێت.

ماده‌ی سێیه‌م: بنه‌ماکانی رێکخستن

1- حزبی رزگاریی کوردستان له‌ رێکخستنی خۆیدا دیموکراستی ده‌کاته‌ بنچینه‌و په‌یڕه‌وی لیده‌کات.

2- ده‌زگاکان له‌بنکه‌وه‌ تا لووتکه‌ به‌هه‌ڵبژاردن ده‌بن.

3-هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌نگی 2/3ی ئاماده‌بووان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

4- سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ ده‌بێت.

5- که‌مینه‌ په‌یڕه‌و له‌ بڕیاری زۆرینه‌ ده‌کات، له‌هه‌مان کاتیشدا مافی پارێزراو ده‌بێت.

6- مافی ره‌خنه‌و ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن پارێزراو ده‌بێت.

7- ئه‌وانه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری له‌ داهێنان و پێشکه‌وتندا ده‌که‌ن، هاوکاری ده‌کرێن و پشتیان ده‌گیرێت.

8- وابه‌سته‌بوونی هۆشیارانه‌ له‌نیو رێکخستندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت.

 

ماده‌ی چواره‌م: په‌یکه‌ری رێکخستن

 

یه‌که‌م: کۆنگره‌

1-   به‌رزترین ده‌سته‌ڵاته‌ له‌ حزب، هه‌ر 5 ساڵ جارێ ده‌به‌سترێ، ياخود له‌سه‌ر داوای دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی له‌ كاتی ئاوارته‌دا پێكدێت .

2-   كۆنگره‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌رانی رێكخستنه‌كان پێکدێ .

3-    كۆنگره‌ ده‌توانێ بريار له‌ چاره‌نووسی حزب بدات و په‌يره‌و وپڕۆگرام و ناوه‌كه‌ی ده‌ستكاری بكات.

4-   بريار له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامه‌ جێگره‌کان ده‌دات، كه‌ له‌ نێوان دوو كۆنگره‌دا سه‌ركردايه‌تی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن .

به‌ داوا و سكالآی ئه‌و ئه‌ندام و كۆميتانه‌ی حزب كه‌ بێچاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه‌ ده‌چێته‌وه‌..

 

 

دووه‌م: کۆنفرانس

1-   له‌ كاتی گۆرانكاری و رووداوێکی چاره‌نووسساز، له‌سه‌ر داوای 2/3 ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی پێکدێ.

2-    ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی و جێگره‌كان و كاديره‌ پێشكه‌وتووه‌كان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.

3-    هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکی کۆنگره‌ی هه‌یه‌، جگه‌ له‌  ناوگۆڕين و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزب و گۆڕێنی سکرتێر.

4-   ده‌توانێ بۆشايی كۆميته‌ی ناوه‌ندی پڕ بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێويستی كرد ده‌توانێ ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی زياد بكات .

5-   ده‌توانێ بريار له‌ يه‌كبوون له‌گه‌ڵ لايه‌نێکی دیکه‌ دا بدات.

6-    

سێیه‌م: پلینۆم( کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی کادیران)

1-   له‌کاتی پێویست له‌سه‌ر پێشنیاری مه‌کته‌بی رێکخستن و به‌بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی پێک دێ.

2-    ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی رێکخستن و نوێنه‌رانی کۆمیته‌ پارێزگاکان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.

3-    کۆبوونه‌وه‌یه‌کی راوێژکاری ده‌بێ، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نووس سازه‌کان پرس و راوێژ به‌ نوێنه‌رانی رێکخستنه‌کان ده‌کات و بڕیاری پێویست وه‌رده‌گرێ.

4-   ده‌توانێ پێشنیار بۆ به‌ستنی کۆنفرانس یان کۆنگره‌ بکات.‌

5-    

چواره‌م : كۆميته‌ی ناوه‌ندی

1-     ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی له‌ كۆنگره‌ هه‌ڵده‌بژێرێن, به‌لآم كۆنگره‌ ده‌سته‌ڵات به‌ كۆميته‌ی ناوه‌ندی ده‌دات له‌ كاتی يه‌كگرتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی ديكه‌، چه‌ند ئه‌ندامێكی ديكه‌ بۆخۆی زياد بكات .

2-     ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆميته‌ی ناوه‌ندی له‌ 7 ئه‌ندام و 2 جێگر پێکدێ.

3-     له‌ نێوان دوو كۆنگره‌دا به‌رزترين به‌رپرسياره‌.                   

له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی  بريار و راسپارده‌كانی كۆنگرة به‌رپرسياری سه‌ره‌کییه‌.

 

پێنجه‌م: مه‌کته‌بی سیاسی

1- له‌کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێردرێن.

2- له‌ سێ ئه‌ندام و سکرتێری گشتی پێکدرێت.

3- ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌.

4- له‌سه‌ر داوای سکرتێری گشتی کۆده‌بێته‌وه‌.

5- ته‌واوی نووسراوه‌ ره‌سمه‌یه‌کانی (م.س) به‌ ئیمزای کارگێڕ ده‌بێت.

 

شه‌شه‌م: سکرتێری گشتی

1- له‌ کۆنگره‌دا سکرتێری گشتی هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌مه‌رجێ 75%ی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ستهێنابێت.

2- سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌کات.

3- له‌نێوان دوو کۆنگره‌دا به‌رپرسی باڵایه‌.

 

حه‌وته‌م: کۆمیته‌ی پارێزگا

1- له‌ ناوه‌ندی پارێزگاکان دا پێکده‌هێنرێت.

2- مه‌کته‌بی رێکخستن به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی به‌رپرسی کۆمیته‌ی پارێزگا ده‌ستنیشان ده‌کات

3- ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌ (5- 7 ) که‌س پێکدێت.

4- سه‌رپه‌رشتی رێکخستینی شارو شارۆچکه‌کانی سنووری پارێزگاکان ده‌کات.

 

هه‌شته‌م: کۆمیته‌ی ناوچه‌

1- له‌ قه‌زاو ناحیه‌و شاره‌دێکان دروست ده‌کرێت.

2- به‌گوێره‌ی پێویست ئه‌ندامی ده‌بێت.

3- سه‌رپه‌رشتی رێکخستنه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌کات.

 

نۆیه‌م: رێکخراو

1- له‌ (5 – 7) شانه‌ی سه‌ره‌کی پێکدێت.

2- به‌گوێره‌ی پێویست ئه‌ندامی ده‌بێت.

3- له‌گه‌ڕه‌ک و ئۆردوگاو دێهاته‌کان دروست ده‌کرێت.

 

ده‌یه‌م: شانه‌ی سه‌ره‌کی

1- شانه‌یه‌کی فراوانه‌و به‌گوێره‌ی پێویست له‌ چه‌ند شانه‌یه‌کی بنکه‌یی پێکدێت.

2- سه‌رپه‌رشتی شانه‌ بنکه‌ییه‌کان ده‌کات و بڕیار و راسپارده‌کانی سه‌روویان پێده‌گه‌یه‌نێ.

 

یازده‌هه‌م: شانه‌

1- رێکخستنێکی بنکه‌یی و منداڵدانی حزبه‌.

2- دۆست و لایه‌نگرو ئه‌ندام بۆ حزب زیاد ده‌کات.

3- به‌گوێره‌ی شوێن ئه‌ندامی ده‌بێت.

 

ماده‌ی پێنجه‌م:

بۆ راپه‌ڕاندنی کاری رێکخستن و راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و چالاکیه‌کانی حزب،کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م مه‌کته‌بانه‌ پێکدێنێ.

 

یه‌که‌م: مه‌کته‌بی رێکخستن

1- مه‌کته‌بی سیاسی به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستن هه‌ڵده‌بژێری.

2- سه‌رپه‌رشتی رێکخستنی کۆمیته‌ پارێزگاکان و رێکخستنی ده‌ره‌وه‌ ده‌کات.

3- وه‌ڵامی راپۆرتی رێکخستنه‌کان ده‌داته‌وه‌.

4- روونکردنه‌وه‌و به‌گشتیکردن بۆ رێکخستنه‌کان ده‌رده‌کات.

5- رێکخستنی پیشه‌یی بۆ خوێندکاران و لاوان و ئافره‌تان دروست ده‌کات.

6- تیپی وه‌رزش و هونه‌ری دروست ده‌کات.

 

دووه‌م: مه‌کته‌بی راگه‌یاندن

1- کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رپرسی مه‌کته‌بی راگه‌یاندن ده‌ستنیشان ده‌کات.

2- سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی راگه‌یاندن ده‌کات.

3- رۆژنامه‌و گۆڤارو بڵاوکراوه‌و نامیلکه‌ی تایبه‌ت چاپ و بڵاوده‌کاته‌وه‌.

 

سێیه‌م: مه‌کته‌بی پێوه‌ندیه‌کان

1- کۆمیته‌ی ناوه‌ندی  به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌ڵده‌بژیرێ.

2- ئه‌رکی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کانی له‌ئه‌ستۆ دایه‌.

3- له‌کاتی پێشهات و رووداوه‌کان، رای لایه‌نه‌کانی دیکه‌ وه‌رده‌گرێ و رامانی حزبیشیان پێ راده‌گه‌یه‌نێت.

 

چواره‌م: مه‌کته‌بی دارایی

1- ئه‌ندامێکی (م.س) لێپرسراوی ده‌بێت.

2- هه‌وڵی په‌یداکردنی داهات بۆ حزب ده‌دات.

3- سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌کانی حزب ده‌کات.

 

پێنجه‌م: مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی

1-کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رپرسی مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان ده‌کات.

2- په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌ جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵ دروست ده‌کات.

3- له‌ بۆنه‌و کێشه‌کانیاندا به‌شداریان له‌گه‌ڵدا ده‌کات.

 

ماده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌ندام و ئه‌رک و ماده‌کانی

یه‌که‌م: ئه‌ندام

1- ده‌بێ باوه‌ڕی به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ و پڕۆگرامی حزب هه‌بێت.

2- خۆی به‌ کوردستانی بزانێت.

3- 16 ساڵی ته‌واو کردبێت.

4- فۆڕمی ئه‌ندامێتی پڕکردبێته‌وه‌.

5- ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بکات.

6- ئابوونه‌ی مانگانه‌ بدات.

 

دووه‌م: ئه‌رکی ئه‌ندام

1- بڕیاره‌کانه حزب جێبه‌جێ بکات.

2- پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر خۆش بکات و سیاسه‌تی حزبیان بۆ شێ بکاته‌وه‌.

3- بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری خۆی و هه‌ڤاڵانی  تێبکۆشێت.

4- نهێنیه‌کانی حزب بپارێزێ و پارێزگاری له‌ هه‌ڤاڵانی بکات.

5- به‌بێ ره‌زامه‌ندی حزب له‌ رێکخراوێکی سیاسی دیکه‌دا کار نه‌کات.

 

سێیه‌م: مافی ئه‌ندام

1- به‌شداری له‌ خۆپاڵاوتن و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکات.

2- به‌شێوه‌یه‌کی ئسولی ره‌خنه‌ بگرێ.

3- له‌کاتی لێپرسینه‌وه‌دا پارێزگاری له‌خۆی بکات.

4- له‌کاتی پێویست داوای کۆمه‌ک له‌ حزب بکات.

5- به‌ نووسراوێک ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌.

 

 

ماده‌ی حه‌وته‌م: سزای حزبی

1-پێویستیه‌کی په‌روه‌رده‌یی و جله‌وگیرییه‌.

2- به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی دیسپلین ئه‌نجام ده‌درێت.

 له‌وکاتانه‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت.

1-ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌رکه‌کانی پشت گوێ خستبێت.

2-ئاژاوه‌و ناکۆکی له‌ریزه‌کانی حزب دروست کردبێت.

3-ده‌سته‌ڵاتی خۆی به‌ خراپ به‌کارهێنابێت.

4-دارایی حزبی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌کارهێنابێت.

5-به‌دزییه‌وه‌ پێوه‌ندی به‌ لایه‌نێکی دیکه‌وه‌ کردبێت.

6-هه‌وڵی دروستکردنی ده‌سته‌به‌ندی دابێت.

سزای حزبی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

1-   سه‌رنج راکێشان و سه‌رکۆنه‌کردن.

2-   ئاگادارکردنه‌وه‌.

3-   نزم کردنه‌وه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی

4-   سڕکردن و ده‌رکردن.

 

ماده‌ی هه‌شته‌م: دارایی

دارایی حزب له‌مانه‌ پێکدێت:-

1-ئابوونه‌ی ئه‌ندامان.

2-پیتاک و باروبووی ئه‌ندام و دۆستان.

3-بودجه‌ی حزب که‌ حکومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

4-کۆمه‌ك و یارمه‌تی رێکخراوو لایه‌نه‌ هاوپه‌یمان و دۆسته‌کان.

5-قازانجی پڕۆژه‌کانی حزب.

6-هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ که‌ (ک.ن) بڕیاری له‌سه‌ر دابێت.