ژیاننامه
ساڵی 1964 له ناحیه‌ی (گوێڕ)ی سه‌ر به پارێزگای (هه‌ولێر) هاتوومه‌ته ژیان . . ساڵی 1968 چوومه‌ته فێرگه . قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییم له هه‌ولێر خوێندووه‌و دواتر له کۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانکۆی سلێمانی وه‌رگیراوم ، له‌گه‌ڵ گوێزرانه‌وه‌ی زانکۆی سلێمانی هاتوومه‌ته‌وه هه‌ولێر و ئاکام له زانکۆی سه‌لاحه‌دین بڕوانامه‌ی (به‌کالۆریۆس)م له ئه‌ندازه‌ی کاره‌بای گشتی وه‌رگرتووه
ساڵی 1977 له ریزی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کوردستاندا هه‌نگاوی یه‌که‌می تێکۆشانی سیاسیم هه‌ڵێناوه‌ته‌وه .دوای ته‌واوکردنی زانکۆ چوومه‌ته شاخ و چه‌کی پێشمه‌گایه‌تیم کردۆته شان و سه‌ره‌تا له ریزی حزبی سۆسیالیستی کوردستان و دواتریش له ریزی پارتی گه‌لی دیموکراتی کوردستاندا تێکۆشاوم و له راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 دا به زێد و شاره‌که‌م شاد بوومه‌ته‌وه . تاکه ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی حزبی یه‌کگرتنی کوردستان بووم که ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک کادیری حزبی یه‌کگرتن ماوینه‌ته‌وه و حزبی رزگاریی کوردستان‌مان راگه‌یاندووه. هه‌رچۆن ساڵی 1977 ده‌ستم به تێکۆشانی سیاسی کردووه و بێ پسانه‌وه تا ئه‌مرۆ تێیدا به‌رده‌وامم
ساڵی 1977 یه‌که‌مین چیڕۆکم نووسیوه .له نێوان ساڵانی 1980 تا 1989 چه‌ندین هۆنراوه و کورته چیڕۆکم له‌سه‌ر شێوه‌ی نامیلکه له شاخ چاپ و بڵاوکراونه‌ته‌وه . ساڵی 1991 کۆمه‌ڵه چیڕۆکی ئه‌ستێره‌ی دارژاو له ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له ورمێ چاپکراوه . هه‌ر ئه‌و ساڵه بڕیار بوو رۆمانی ( نووژه‌ن) که ساڵی 1988 نووسراوه ، له‌و ناوه‌نده‌دا چاپ بکرێ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ راپه‌ڕین گه‌ڕامه‌وه باشووری کوردستان ، سه‌رئه‌نجام دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر هاوینی ٢٠٠٥ که‌وته به‌رده‌ستی خۆێنهرانهوه.هه‌روه‌ها بابه‌تی سیاسی و وێژه‌یی جۆراوم له رۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانی سه‌رده‌می شاخ و هه‌نده‌راندا ده‌رگه‌ی رووناکیان لێکراوتهوه . ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان بووم . دوای راپه‌ڕینیش بابه‌تی سیاسی و لێکۆڵێنه‌وه بۆ رۆژنامه‌کان ده‌نووسم و له کاری سیاسیش‌دا چالاکم . ماوه‌ی ساڵێک ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانبووم
له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ژیانی هاوسه‌ریم پێکهێناوه و منداڵمان هه‌ن