شاندێکی حزب سەردانی حزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکات
رۆژی سێ
شەممە، رێکەوتی ١٠-١٢-٢٠١٣
شاندێکی حزبمان، حزبی
رزگاریی کوردستان کە پێکهاتوو له هەڤاڵان:
عومەر حەسەن، کارگێری مه‌کته‌بی
سیاسی و ئاکۆ عه‌بدولمه‌جید، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییەکان،
سه‌ردانی ده‌فته‌ری هەولێری حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرد، کە له
لایه‌ن بەرێزان محەمەد سالح قادری، ئەندامی
کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی
پێوەندیەکان و کاک
عەبدولڕەزاق مرادئازەر کادری
پێوەندییەکان پێشوازی لێ کرا .
له دانیشتنێکدا، باس لە بارودۆخی هه‌رێمی
کوردستان و ناوچه‌کە و ده‌وڵه‌تانی هەرێمی
کرا، هەردوولا بەبایەخەوە جەختیان لەسەر
پێوەندی دێرینی نێوان هەردوو
حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی
رزگاریی کوردستان کردەوە.
جێی ئاماژە پێکردنە
کە لە بەشێکی دیدارەکەدا
بەڕێزان کاک مستەفا هجری سکرتێری
گشتی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و
کاک محەمەد نەزیف ئەندامی
دەفتەری سیاسی ئامادە بوون.