شاندێکی حزب سەردانی حزبی
دێمۆکراتی کوردستان دەکات
رۆژی
دووشەممە، رێکەوتی ٩-١٢-٢٠١٣
شاندێکی حزبمان، حزبی
رزگاریی کوردستان کە پێکهاتوو له به‌رێزان؛
عومەر حەسەن، کارگێری مه‌کته‌بی
سیاسی و ئاکۆ عه‌بدولمه‌جید، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییەکان،
سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی له هه‌ولێریان
کرد و له لایه‌ن هەیئەتێکی نوێنه‌رایه‌تی
ئەو حیزبه‌وه کە
پێکهاتبوو لە بەرێزان برایم
زێوەیی، نوێنەری حیزب لە
هەولێر و حەسەن کاکیلی کادری
پێوەندییەکان پێشوازی لێ کرا .
له دانیشتنێکدا،
هێندێک پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به
بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه و هه‌روه‌ها
رۆڵ و نه‌خشی ده‌وڵه‌تانی هه‌ڕیمی
و جیهانی له مهر پرسی کورد و حکومه‌تی هه‌رێم
هاته به‌ر باس و پێکه‌وه ئاڵوگۆریان له سه‌ر کرا .
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ، وه‌زعی ئێران و
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان قسه‌وباسی له سه‌ر کر، لە
دواین بڕگەشدا جەخت لەسەر
پێوەندی نێوان هەردوو حزبی
دێموکراتی کوردستان و حزبی رزگاریی کوردستان
کرایەوە.