نوێنەرایەتی
حیزبە کوردستانیەکان پێشوازی لە
سەرۆکی کانتۆنی کۆبانێ دەکات
کاتژمێر ١٦ی رۆژی دووشه‌ممه،
10ی نۆڤێمبەری 2014 ، نوێنه‌رانی
حیزبە کوردستانیەکان بۆ پشتیوانی
لە رۆژئاوای کوردستان، له باره‌گای مه‌کته‌بی
سیاسی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وەیی
دیمۆکراتی کوردستان پێشوازییان له بەڕێز
ئه‌نوه‌ر موسلیم، سه‌رۆکی کانتۆنی کۆبانێ کرد.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبه
كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای
كوردستان لە شاری هەولێر، پێشوازییان
له سه‌رۆكی حكومه‌تی كانتۆنی كۆبانێ
كرد‌و، سه‌باره‌ت به بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و چه‌ند
پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی
گفتوگۆیانكرد.
جێی ئاماژە
پێکردنە کە نوێنه‌رایه‌تی
حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی
رۆژئاوای كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی 43 حیزب
و لایه‌نی پارچەکانی كوردستان ده‌كات، پێكهاتبوو
له به‌ڕێزان (رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێری گشتی
حزبمان، حزبی رزگاریی كوردستان، مام خدر روسی
سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی
كوردستان، غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی
كوردستان، رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری حزبی
دیموكراتی بێت نه‌هرێن، د. ئاراس قادر خۆشناو
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان،
ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حزبی
دیموكراتی كوردستان، شیلان ئه‌مین ئۆغلو
نوێنه‌ری پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP ،
دڵشاد چاوشلی سكرتێری پارتی دیموكراتی
توركمانی كوردستان، دکتۆر عه‌بدوڵڵا وه‌رتی
نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، شوان رابه‌ر
نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ،
شوكروڵڵا حه‌مه‌ده‌مین نوێنه‌ری كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK، خه‌لیل
مه‌حموود نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی
كوردستان، هۆشمه‌ند نه‌جمه‌ددین نوێنه‌ری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان )، هەروەها شاندی
باڵای رۆژئاوای كوردستان كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان
( ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆكی حكومه‌تی كانتۆنی
كۆبانێ، د. غه‌ریب حه‌سۆ نوێنه‌ری
پارتی یه‌كێتی دیموكرات PYD و وته‌بێژی
كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
لەسەرەتای
دانیشتنەکەدا، غەفوور مەخمووری بە
نوێنەرایەتی حزبه كوردستانییه‌كان به‌گه‌رمی
به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و، كورته‌یه‌كی
له كاروخه‌باتی حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ
پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان و به‌رخودانی
كۆبانێ بۆ شاندی رۆژئاوا خسته‌ڕوو، ، دواتر
ئامادەبووان راو سەرنجی خۆیان دیارکرد و
هاتنی رێزدار ئەنوەر موسلیمان بۆ باشوور
بە گرنگ نرخاند، هەروەها رێزدار ئەنوەر موسلییش،
سوپاسی پێشوازی و میوانداری حزبه
كوردستانییه‌كانی كرد‌و دەستخۆشی لەم
هەوڵانهیان کرد‌و كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ره‌وشی
كانتۆنی كۆبانێ و رۆژئاوای كوردستان بۆ
نوێنه‌رانی حزبه كوردستانییه‌كان خسته‌ڕوو، هه‌وڵ
و كاره‌كانی حزبه كوردستانییه‌كانی بۆ
پشتیوانی به‌رخودانی كۆبانێ و رۆژئاوای
كوردستان به‌رز نرخاند‌و، وتی: ( ئێمه هاتووین سوپاسی
پشتیوانی و كاره‌كانی ئێوه بكه‌ین بۆ به‌رز
راگرتنی به‌رخودانی كۆبانێ و رۆژئاوای
كوردستان، كار‌و خه‌بات و پشتیوانی ئێوه‌ی حزبه
كوردستانییه‌كان بۆ رۆژئاوای كوردستان جێگه‌ی
رێزی ئێمه‌ی گه‌لی رۆژئاوای كوردستانه‌و،
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی مۆراڵی ئێمه
و شه‌رڤانان به‌رز بكاته‌وه، ئه‌و كاره‌ی ئێوه‌ش بهرخودانهو
به‌ڕێزه‌وه لێی ده‌ڕوانین.
ئەمەو
دیدارەکە زیاتر لە دوو سەعاتی
خایاند، دواتر شاندی میوان
بەڕێزەوە بەرەو شوێنی
حەوانەوەی خۆیان
بەڕێکرانەوە.