پەیامی
پیرۆزبایی
بەڕێز
کاک بابەشێخ حوسێنێ، سەرۆکی گشتی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەڕێزان
ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی
خەبات ی کوردستانی ئێران
سڵاوی
رزگاری و سەرخۆبوون..
بەبۆنەی
٥ی خەرمانان، ساڵرۆژی
دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی
ئێران ، بە ناوی خۆمان و لە جیاتی
هەڤاڵانمان لە سەرکردایەتی
حزبی رزگاریی کوردستان جوانترین
پیرۆزباییتان لێدەکەین، لە
رێی ئێوەی
بەڕێزیشەوە
پیرۆزبایی لە سەرجەم کادرو ئەندام
و هەوادارانی سازمانی خەبات دەکەین،
دەخوازین کە هەمیشە سەرفرازو
سەرکەوتووبن.
ئەمڕۆ
لە ٢7ی ئاب کە ئێوە یادی
سی و دووهەمین
ساڵەی دامەزراندنی
سازمانی خەبات ی کوردستانی
ئێران
دەکەنەوە،
رۆژهەڵاتی ناڤین،
بەتایبەتیش کوردستان لە رەوشێکی
تایبەت دایە، باشووری کوردستان بەرەو
جێگیرکردنی فیدراڵی و گەڕانەوە بۆ
ریفراندۆم هەنگاو
هەڵدەگریتەوە، هەروەها
بەهۆی راپەڕین و تێکۆشانی
خەڵک زۆربەی شارەکانی
رۆژئاوای کوردستان لە ئازادیدا دەژین و لە سەرکەوتنی
یەکجارەکی نزیک بوونەتەوە،
لەئاکامی هۆشیاربوونەوەی
گەلی کورد لەباکوورو چالاکیەکانی
گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
بەشێک لە خاکی باکوور ئازادکراوە، ئەو
پارچەیەش بەرەو
وەدەستهێنانی مافەکان
هەنگاوەکانی چڕتر کردۆتەوە،
هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانیش
لەژێر گوشاری نێودەوڵەتی و
هەڕەشەکانی ئەمریکادایەو رەوشی ئابووری و دارایی بەرەو
خراپتر دەڕوات ، بەوهۆیەشەوە
ناڕەزایەتی خەڵک بەرزتر
دەبێتەوە، بێگومان کاریگەری لەسەر چارەنووسی
کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنێ،
هیواخوازین هێزەکانی
رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەرەو پێکهێنانی
بەرەیەکی کوردستانی هەنگاوە
بهاوێژن و ریزەکانی خۆیان پتەوو
بەهێزتر بکەن.
جارێکی دیکەش سی و دووهەمین
ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات
پیرۆز دەکەین، هەر
بەوبۆنەیەوە جەخت لەسەر
پێوەندی نێوان هەردوو حیزبی
رزگاری و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەکەینەوە.
مەکتەبی
سیاسی
حزبی
رزگاریی کوردستان
٢٦-٠٨-٢٠١٢