به‌یاننامه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی رزگاری

کادرو ئه‌ندامانی حزبی رزگاریی کوردستان!

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!

به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پێتانڕاده‌گه‌یه‌نین که‌دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌،‌ سه‌ره‌نجام ویستی رێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی رزگای به‌ئاکام گه‌یشت و کۆتایی به‌ هاوێربوون و دابڕان هێنرا که‌ ماوه‌یه‌کی درێژبوو حزبه‌که‌مان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌یناڵاند. له‌و پێوه‌نده‌دا به‌ پێویستی ده‌زانین که‌ کادرو ئه‌ندام و لایه‌نگران دڵنیا بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئیتر حزبی رزگاریی کوردستان یه‌کگرتووانه‌ درێژه‌ به‌ تێکۆشانی خۆی ده‌داته‌وه‌، هیواخوازین که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ستپێکی خه‌باتێکی شێلگیرانه‌ بێت بۆ گه‌یشتن به‌ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌مان‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ رێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی رزگاری هانده‌رو پشتیوانمان بوون.

 

مه‌کته‌بی سیاسی

حزبی رزگاریی کوردستان

17-5-2011