. په‌یڤێك بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی كه هه‌موو حزبه كوردستانیه‌كان به ده‌ستكرد ده‌زانێت
من بة بثترس پث لة سةر ئةوةش دادةگرم، دةصثم: كورد تا ئيستاش لة خواستي خؤيةوة خاوةني حيزبثك نةبووة، كة خؤي دروستي كردبث. هةموو ئةو حيزبانةي دروست بوون، بةوانةي ئثرانيشةوة: دروستكراوي داگيركةراني كوردستانن، يان ئةوان ذةزامةندييان لة سةر بووة و ذاو پرسي ئةواني لة سةر بووة. سةركردةي حيزبةكان، هةموويان پياوي موخابةراتين و فةرمانة پثيان سپثردراوة كة وةزيفةي سةركردةي كورد ببينن
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه هی به‌ڕێز (ئارام فه‌ره‌ج قه‌ره‌داغی) یه ، یان ئه‌و له نووسراوه‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقدا ، ده‌ریهێناوه و له ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆست‌دا بڵاوی كردۆته‌وه
به‌هه‌رحاڵ له هه‌ردوو باره‌كه‌دا پێویستی به روونكردنه‌وه هه‌یه .. من وه‌ك كه‌سێك ، به مافی خۆمی ده‌زانم له جیاتی خۆم و له جیاتی حزبی رزگاریی كوردستان ، بێباكانه ئه‌و دێڕانه ره‌ت بكه‌مه‌وه و ناڕه‌وایه‌تیان بسه‌ڵمێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ش به‌ڵگه و ده‌كۆمێنتی هه‌یه با بێمنه‌ت بێ و بیانخاته روو
حزب رێكخراویكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئایدۆلۆژیایێكی تایبه‌ت په‌سند ده‌كه‌ن و بۆ ئارمانجێكی دیاریكراویش تێده‌كۆشن. له‌م روانگه‌یه‌وه حزب مه‌كۆی هه‌ره‌وه‌زی كۆمه‌ڵه كه‌سێك، یان چین و توێژێكی دیاریكراوه. به‌هه‌مان شێوه‌ش كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و میلله‌تێكی خاوه‌ن خاك و زمان و كو‌لتور و مێژوو ، بۆ پساندنی كۆت و زنجیری كۆیله‌تی و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ خۆی و نیشتیمانه‌كه‌ی له خه‌باتێكی نه‌پساوه دابووه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراو و گروپ و حزبی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی دروست كردووه . كه‌واته ناكرێت هه‌موو حزبه‌کان دروستكراوی داگیركه‌رانی كوردستان بووبن، یان ره‌زامه‌ندی داگیركه‌ران له دروستكردنیاندا هه‌بووبێت . ئه‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌شی هه‌بێت ، بێ سێ و دوو هه‌بوونی میلله‌تێك ده‌خاته ژێر پرسیار و ره‌وایه‌تی گه‌لكاری و هه‌ره‌وه‌زی مرۆڤ ره‌تده‌كاته‌وه. له كاتێكدا نه‌ک مرۆڤه‌كان ، بگره گیانله‌به‌ر و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵیش بۆ ژیانی رۆژانه پێڕه‌وی له گه‌لكاری و هه‌ره‌وه‌زیدا ده‌كه‌ن .
به بڕوای من زۆربه‌ی حزبه‌كان بۆ ئارمانجێكی پیرۆز و به ویستی ره‌های كه‌سه‌كانه‌وه دامه‌زراون، له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان بۆ گه‌یشتن به ئارمانجه نیشانكراوه‌كانیان رێگه‌ی نه‌شیاوو ناڕه‌وا بگرنه‌به‌ر ، به‌مه‌ش به‌لاڕێدا بچن و له مه‌به‌ست و ئارمانجی سه‌ره‌كی و راسته‌قینه‌ی خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه. به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی دروستكراوبوونیان له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ناگه‌یه‌نێت .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به حزبی رزگاریی كوردستانه‌وه هه‌یه، باس ده‌كه‌م و ئه‌و گووته‌یه‌ی كه ده‌ڵێ هه‌موو حزبه‌کان دروستكراوی داگیركه‌رانن یان ئه‌وان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ربووه و راو پرسی ئه‌وانی له‌سه‌ربووه ، به‌ته‌واوی ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه. چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به بێ هاوڕك سێیه‌مین حزبی باشوری كوردستان بوو ، له دوای یه‌کێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌هات و سه‌نگایی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو. كاتێ دووه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه له رۆژانی 14 و 15 ی ئابی 1993 دا، ته‌واو نه‌كراو سه‌ركردایه‌تی باڵاده‌ستی ناو یه‌كگرتن بڕیاریاندا پشت له‌یه‌كگرتن بكه‌ن و بچن بۆ ناو كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌سته‌یه‌ك كادیری نوێنه‌ری كۆنگره بووین ، شه‌قمان له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆمان دا‌و بڕیارماندا بمێننه‌وه و نه‌چین بۆ ناو لایه‌نه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان ، ئه‌وه‌بوو له رۆژی 15-8-1993 به راگه‌یاندراوێك مانه‌وه‌ی خۆمان راگه‌یاند و ناوی حزبی رزگاریی كوردستان‌مان هه‌ڵبژارد . ئه‌مه خۆی له خۆیدا هه‌ڵوێستێكی شۆڕشگێڕانه‌و له خۆبردووانه بوو. ئه‌گه‌رچی لایه‌ن و ده‌وڵه‌تیش هه‌بوون حه‌زیان ده‌كرد،ئه‌گه‌ر به‌ناوی یه‌كگرتن یان پارتی گه‌ل درێژه به تێكۆشان بده‌ینه‌وه، هاوكارو پشتیوانیمان لێده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئێمه ئه‌و تیۆره‌مان ره‌تكرده‌وه كه ده‌گوترێت به بێ پشتیوانێكی به‌هێز و دارا حزبایه‌تی و سیاسه‌ت ناكرێت . ئێمه پشتمان به خۆمان و به خواستی میلله‌ته‌كه‌مان به‌ستا و ، ئه‌و پێشنیازانه‌شمان ره‌تكرده‌وه كه سۆز و به‌ڵێنی ره‌نگاو ره‌گیان پێده‌داین . حزبی رزگاریی كوردستان ، لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن بڕیار مایه‌وه‌و لایه‌نگیری له دوو سه‌نگه‌ره‌كه‌ی شه‌ڕی نێوخۆشدا نه‌كرد،بۆیه دوو فۆتۆكۆپی له‌به‌رامبه‌ردا قوتكرایه‌وه. هه‌موو خه‌ڵكی خاوه‌ن ویژدان و سیاسه‌توانانی كوردستانیش گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌ده‌ن، ئه‌ی باشه به‌ڕیز كاك ئارام فه‌ره‌ج قه‌ره‌داغی چۆن رێگه به خۆت ده‌ده‌ی كه بڵێی هه‌موو حزبه‌کان دروستكراوی داگیركه‌رانی كوردستانن ؟؟!. حزبی رزگاریی كوردستان ئه‌گه‌ر سووكه ئاماده‌ییشی بۆ دۆستایه‌تی داگیركه‌ران هه‌بووایه، بێگومان ئێستا ره‌وشی دارایی جۆرێكی دیكه ده‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌شیتوانی له زۆر بڕیاری ناوخۆی كوردستاندا كاریگه‌ری تایبه‌ت دابنێت .
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێزه نووسیویه‌تی كه سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان هه‌موویان پیاوی موخابه‌راتین و فه‌رمانه پێیان سپێردراوه . دیسانه‌وه بێباكانه و راشكاوانه سه‌باره‌ت به‌خۆم ، دێمه وه‌ڵام و ده‌ڵێم . من له خێزانێكی مامناوه‌ندی و وڵاتپارێزی ده‌شتی هه‌ولێردا هاتوومه‌ته ژیان و گه‌وره‌كراوم، نه‌ک پیاوی موخابه‌رات ، بگره له نێو ماڵباتی ئێمه‌دا كه‌سێك نه‌بووه كه سووكه دۆستایه‌تیشی له‌گه‌ڵ رژێمی عێراق و داگیركه‌راندا هه‌بووبێت . ئێمه 6 برا بووین ، هه‌رهه‌موومان پێشمه‌رگه‌بووین و شه‌هیدیشمان دا. خۆشم كۆلیژی ئه‌ندازیاریم ته‌واوكردو دامه‌زرام ئه‌و كات ئه‌ندازیاره‌كان نه‌ده‌چوون بۆ سه‌ربازی و داده‌مه‌زران ، به‌ڵام من ژیانی پێشمه‌رگه‌ییم هه‌ڵبژارد و وه‌ك ئه‌ندازیار ده‌ست به‌كارنه‌بووم و له راپه‌ڕیندا به خزم و ئاشنایانم شاد بوومه‌وه . له ژیانی خۆمدا تاكه یه‌ك رۆژیش بۆ به‌عس و داگیركه‌ران واژۆم نه‌كردوه و ، نه‌شبوومه به سه‌ربازو سوپای میللی، زیندانی سێ رژێمی داگیركه‌ریشم دیووه، هه‌روه‌ها وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكانی كوردستان ئاسایی ده‌ژیم و هیچ زێده‌مافم نه‌بووه و نییه . باشه كاكی به‌ڕێز چۆن قسه‌كانت په‌سند بكه‌م و بڵێم ئه‌و به‌ڕێزه زیره‌ك و راستوێژانه بۆ مه‌سه‌كه چووه ؟؟
رێكار ئه‌حمه‌د
سكرتێری حزبی رزگاریی كوردستان
24-05-2004