بۆچی كورد ئاڵای نوێی عێراق به هی خۆی نازانێ ؟؟ ماوه‌یه‌كه سه‌رانی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كوردستان خۆیان به كێشه‌ی ئاڵای عێراق خه‌ریك كردووه و گه‌ره‌كیانه جارێكی دیكه ره‌وایه‌تی به لكاندنی باشوری كوردستان به عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه بده‌ن و هێشتنه‌وه‌ی باشوری كوردستان له نێو عێراقی ده‌ستكردی كۆڵۆنیالیزم دا بكه‌ن به دیفاكتۆ .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر راشكاو و شێلگیرانه بۆ گۆڕینی ئاڵای عێراق هاتوونه‌ته مه‌یدان و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن ، كه ئه‌مه جگه له دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراق شتێكی دیكه‌ی لێ شین نابێت . له راستیدا ئاڵای عێراق به كۆن و نوێ و هی داهاتووشیه‌وه به‌هه‌ر شێوه و جۆری ره‌نگڕێژ بكرێت حه‌زو خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانی گه‌لی كوردستان له خۆ ناگرێت . باشوری كوردستان به بێ ویست و خواستی گه‌له‌كه‌یه‌وه ، به پلانی زلهێزانی سه‌رده‌می یه‌كه‌مین شه‌ڕی جیهانیه‌وه به عێراق لكێنراوه . ئه‌و لكاندنه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی نه‌بوو‌ه و، نیه‌و ناشیبێ .بۆیه ناكرێ ئه‌مڕۆ كورد خۆی پێوه خه‌ریك بكات . له‌وه‌ته‌ی عێراق به سنووری ئێستایه‌وه دروست كراوه ئه‌مه پێنجه‌مین جاره كه ئاڵای ئه‌و قه‌واره نامۆیه ده‌ستكاری ده‌كرێ و فه‌رمانڕه‌وایان به ئاره‌زووی خۆیانه‌وه ده‌ینه‌خشێنن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه .ئه‌و ئاڵایه‌ی كه له سه‌رده‌می شا فه‌یسه‌ل دا بۆ عێراق دروست كرا، هێمای عه‌ره‌ب و ئیسلام و شاكانی نیشتیمانی نیوه‌دووڕگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌نواند. ئه‌و ئاڵایه‌ی كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم بۆ عێراق به‌رزی كرده‌وه له‌نێو پانتایی عه‌ره‌بیه‌كه‌یدا ئه‌ستێره‌ی هه‌شت په‌ڕی ماده‌كانی له خۆ گرتبوو، نه‌زانرا مه‌به‌ست كورد و میزۆپۆتامیا بوو، یان گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عه‌ره‌بی دیلی ده‌ست خاچپه‌رسته‌كان . ئه‌و ئاڵایه‌ی كه به‌عسیه‌كان دایانچه‌قاند و ساڵی 1991یش سه‌دامی دیكتاتۆی به ده‌ستی خۆی( الله اكبر)ی تێهه‌ڵكێشا هێمای عروبه و بانعه‌ره‌بچێتی بوو،له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا گوند و شارۆچكه‌كانی باشوری كوردستان خاپوركران و شاڵاوی ئه‌نفال و ژه‌هر‌ڕژاندن و شه‌ڕی جینۆساید دژ به گه‌لی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون ، به‌ڵام جێگه‌ی داخه ئه‌و كاته‌ش زۆرێك له پارته‌كانی باشوری كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌یان به هی خۆیان و وڵاته‌كه‌یا‌ن ده‌زانی و شانازییان پێوه ده‌كرد، تا نیسانی 2003 له زۆر شوێنی كوردستان ئازادكرا‌و دا به‌رز ڕاگیرابوو. به‌ڵام دوای روخانی سه‌دام زه‌مه‌نی زێده‌فرۆشی و كێبه‌ركێ كرا به مۆد و داوای گۆڕینی ئه‌و ئاڵایه كرا. راسته گۆڕینی ئه‌و ئاڵایه زۆر گرنگ و پێویسته ، به‌ڵام گرنگی و پێویستی بۆ عه‌ره‌بی عێراق و ئه‌وانه‌یه كه خۆیان به عێراقی ده‌زانن و له خه‌می یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی خۆیان دان ،نه‌ك گه‌لی كوردستان كه به‌درێژایی 83 ساڵی رابردوو له‌خۆبووردوانه بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانه‌كه‌ی و هه‌ڵكردنی ئاڵای خۆی تێكۆشاوه كوردستان ئاڵای خۆی هه‌یه‌و له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشدا سه‌ڵمێندراوه و ده‌ناسرێت .ته‌نانه‌ت رێكخراوی ئاڵای نه‌ته‌وه‌كان له ساڵی 1989ه‌وه دانی پیاناوه‌و له‌ته‌ك ئاڵای گه‌ل و وڵاتانی دیكه‌دا به‌رزی كردۆته‌وه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كورد خۆی به گۆڕینی ئاڵای عێراقه‌وه خه‌ریك بكات و گۆڕینیشی به سه‌ركه‌وتن بۆ خۆی بزانێت ، ره‌وایه‌تی ئاڵای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات . په‌سند كردنی هه‌رجۆره ئاڵایه‌كی عێراقی له‌لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانی باشوری كوردستانه‌وه، وه‌ك ئاڵای وڵات ؛ جگه له‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به لكاندن و داگیركردن ده‌دات ،گاڵته‌جاڕیش به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات و سوكایه‌تی كردیشه به ئاڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كی 40 ملیۆن مرۆڤی .له‌م روانگه‌یه‌وه گه‌لی كوردستان له باشوری كوردستاندا مافی ره‌وای خۆیه‌تی كه ئه‌و ئاڵایه به هی خۆی نه‌زانێت و گۆڕینیشی به لایه‌وه گرنگ نه‌بێت . ئه‌و ئاڵایه به‌هه‌ر جۆرێ دابڕێژرێت ، جگه له ئاڵای وڵاتێكی داگیركه‌ر شتێكی دیكه نییه ده‌زگای راگه‌یاندنی حزبی رزگاریی كوردستان 1-5-2004 |