شاندێکی
حزبی رزگاری بەشداری لە پەنجاو
یەکەمین ساڵیادی
هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلول
دا دەکات
شاندێکی
حزبی رزگاریی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز
“رێکار ئەحمەد”، بەشداری له یادی ٥١
ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولدا
کرد.
رۆژی
دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١٠-٩-٢٠١٢
شاندێکی حزبی رزگاریی کوردستان له‌سه‌ر
بانگهێشتی فه‌رمیی پارتی
دێمۆکراتی
کوردستان،
له یادی ٥١ ساڵه‌ی شۆڕشی
ئه‌یلوولدا به‌شداریی کرد.
سه‌رتای
رێوڕه‌سمه‌که به به‌خێرهاتن کردنی میوانان له‌لایه‌ن
به‌ڕێز “کاکه ئه‌مین
نه‌جار” ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی
دێمۆکراتی کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد و دواتریش به‌ڕێز
کاک “مه‌سعوود بارزانی” سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان وێڕای باس کردن له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشی ئهیلوول
و رۆڵی “مسته‌فا
بارزانی” باسێکی
له‌سه‌ر
ره‌وشی عێراق و کێشه و ئاسته‌نگه‌کانی نیوان کورد
و حکوومه‌تی ناوه‌ندیی پێشکه‌ش کرد و سه‌باره‌ت به ره‌وشی کوردانی
سووریه چه‌ند باسێکی هێنایه ئاراوه.
پاشان
به‌ڕێز “سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره” ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستان، لە جیاتی هەمووو
لایەنە سیاسیەکان وتارێکی به‌و
بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
جێی ئاماژەیە کە له‌و
رێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له نوێنەرانی هێز و لایه‌نه
سیاسییه‌کانی کوردستان و ئەندامانی پارلەمانی کوردستان و عێراق و وه‌زیر و کونسووڵی
وڵاتان به‌شدار بوون.