یادی
دامەزراندنی
کۆماری
کوردستان بە
زیندوویی
دەمێنێتەوە
٢٢ی
کانوونی دووەمی
هەموو ساڵێک بە
شکۆوە یادی جاڕدان
و دامەزراندنی
کۆماری
کوردستان دەکرێتەوە
کە رۆژی ٢٢-١-١٩٤٦
راگەیەندراو
پێشەوا قازی
محەمەد وەک یەکەمین
سەرکۆماری
کوردستان سوێندی
یاسایی خوارد.
هەرچەندە
کە تەمەنی کۆماری
کوردستان
کورت بوو، بەڵام
رۆڵێکی گرنگ و
بەرچاوی لە زیندووکردنەوەی
هەستی نەتەوایەتی
و ئامانجی سەربەخۆخوازی
گێرا، بۆیە هەموو
ساڵێک بە شکۆوە
یادی ئەو رۆژە
دەکرێتەوە.
یادکردنەوەی
کۆماری
کوردستان پێوەندی
بە هەموو
کوردستانیانەوە
هەیە، بۆیە جگە
لە کوردانی رۆژهەڵات
، کوردانی
پارچەکانی دیکەو
هەندەرانیش رێز
لەو یادە دەگرن
و رێوڕەسم و مەراسیمی
بۆ دەگرن.
ئەمساڵ
بەو بۆنەیەوە
لە زۆربەی
شارەکانی
کوردستان، هەروەها
لە پێتەختی زۆربەی
وڵاتانی ئەوڕوپادا
کوردستانیان
لە دەورەی یەکتر
کۆبوونەوە، یادی
کۆماری کوردستانیان
کردەوەو رێزیان
لە خەبات و
قوربانیدانی
پێشەوا قازی
محەمەدو یارانی
گرت.
هەر
بەو بۆنەیەوە
چالاکی هونەری
و وێژەیی و سیمیناری
وتارخوێندنەوەو
کۆڕی سیاسی
ساز کران و ساڵڕۆژی
راگەیاندنی کۆماری
کوردستان وەبیر
هێنرایەوە.
کوردستانیان
بە جۆش و خرۆشەوە
یادی کۆماری
کوردستان دەکەنەوەو
هیوا دەخوازن
کە هێزە سیاسیەکانی
کوردستان لە دەوری
یەک گوتاری سیاسی
کۆببنەوەو بەرەو
سەربەخۆیی و زیندووکردنەوەی
کۆماری
کوردستان هەنگاو
هەڵبگرنەوە،
بەتایبەتیش کە
ئێستا لە
باشووری
کوردستان دەرفەتێکی
زێڕین هاتۆتەپێش،
بەڵام مخابن بەرچاوتەنگی
حزبایەتی و کەسایەتی
خەریکە ئەو دەرفەتە
بۆ دواوە دەگێڕێتەوە.
تەنانەت لە رۆژئاوای
کوردستانیش دەستکەوتی
گەورە بەدی
هاتوون، چاوەڕوانی
سەرکەوتن و پێشکەوتنی
زیاتری لێدەکرێ.
لە
یادی دامەزراندنی
کۆماری
کوردستان، ماڵپەڕی
رزگاری لە کاتێکدا
کە پیرۆزبایی
لە کوردستانیان
دەکات و سڵاو
ئەمەک و وەفاداری
بۆ گیانی پێشەوا
قازی محەمەد و
سەرجەم شەهیدانی
رێی رزگاری و
سەربەخۆیی دەنێرێ.
لەهەمان
کاتدا بانگ لە
هێزە سیاسیەکانی
کوردستان دەکات
کە بەرچاوتەنگی
حزبایەتی، کەسایەتی
و بنەماڵەیی وەلابنێ
و بەرەو سەربەخۆیی
رێبگرن و ئەو
دەرفەتە مێژووییەی
کە هەیە، لە دەست
نەدەن.
بەرزو
پیرۆزبێ یادی
دامەزراندنی
کۆماری
کوردستان
سڵاو
بۆ گیانی پێشەوا
قازی محەمەد، یەکەمین
سەرکۆماری
کوردستان.
خەبات
لە پێناو
کوردستانێکی
سەربەخۆو گەلێکی
بەختەوەردا سەرکەوتووبێ.