30 سی لایەنی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای كوردستان رادەگەیەنن



بۆ رای گشتی



ئێمە ئەو حیزب و لایەنە سیاسییانەی كەوا لە خوارەوە ناومان هاتووە, ئەمڕۆ 29 / 9 / 2014 لە بارەگای بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبووینەوە..., كۆبوونەوەكەمان تایبەت بوو بە رەوشی رۆژئاوای كوردستان بە گشتی و رەوشی كانتۆنی كۆبانێبەتایبەت, ئێمە وای دەبینین كەوا رۆژئاوای كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردایەو, مەترسییەكی گەورەشی لەسەرە, هێرشێكی گەورەی تیرۆریستان لەسەر كانتۆنی كۆبانێهەیەو, شەڕێكی گران لەوێدا بەڕێوەدەچێت, گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستاندا لە بەرخودانێكی مەزندان, ئێمە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هاوكاری و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ خەبات و تێكۆشانی رۆژئاوای كوردستان رادەگەیەنین.
داوا لەتەواوی لایەنە سیاسییەكان دەكەین لە رەوشێكی وادا ناكۆكییە حزبییەكان بخەنە لاوەو بەرژەوندی نەتەوەیی و نیشتمانی رەچاو بكەن وبیخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكان, هەروەها داوا لە دەزگاو كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین كەوا بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵا رووداوەكان بكەن و لەپرسە سیاسییەكاندا خۆیان لە مهاتەرات و شەڕی راگەیاندن بەدوور بگرن.
ئێمە لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەكەدا, داوا لەهەر سێسەرۆكایەتی كوردستان دەكەین كەوا بەپەلەو بەكردارەكی بەهانای رۆژئاوای كوردستانەوە بچن, لەهەمان كاتدا داوادەكەین سەرۆكاتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی كوردستان:

1.      بەفەرمی دان بە كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستاندا بنێن.

2.     بەپەلە هاوكاری سەربازی بە رۆژئاوای كوردستان بگەیەنرێت.

3.    داوا لە ئەمریكاو هاوپەیمانانی بكرێهاوكاری رۆژئاوای كوردستان بكەن و بەر لە هێرشەكانی تیرۆریستان بگرن.

4.    بەپەلە لەڕووی مرۆییەوە هاوكاری رۆژئاوا بكرێو پێویستییە مرۆییەكانیان پێبگەیەنرێت.


وێنەیەك بۆ:

- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان


-
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

- سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان



ناوی لایەنە سیاسییەكان:

1)   یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

2)   حزبی شیوعی كوردستان

3)    یەكێتی نیشتمانی كوردستان

4)    بزووتنەوەی گۆڕان

5)    یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YND

6)   بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

7)    حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

8)   حزبی ئایندەی كوردستان

9)    بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان

10)                   پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان

11)                    كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

12)                    پارتی ئازادی كوردستان PAK

13)                   - بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی توركمان

14)                    سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

15)                    حزبی شروقی توركمانی

16)                   حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن

17)                    حزبی رزگاری كوردستان RPK

18)                    پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD

19)                    پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان

20)                    پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP

21)                   ( كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران

22)                   پارتی گەلی توركمانی عێراق

23)                    پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان

24)                    پارتی رزگاری نەتەوەیی توركمان

25)                   پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PCDK

26)                    پارتی نەتەوەیی كوردستان

27)                   حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان

28)                    بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان

29)                    بزووتنەوەی گۆڕانی دیموكراتی كوردستان _ سوریا

30)                    پارتی پارێزگارانی كوردستان



29 / 9 / 2014     هەولێر _ كوردستان