بیست و
شەشەمین ساڵیادی
راپەڕین پیرۆز
بێ
کۆمەڵانی
هەراوی خەڵکی
کوردستان!
سەربەخۆخواز
و ئازادیخوازان!
ئەمڕۆ (٥)ی
ئازار، لەگەڵ
بیست و شەشەمین
ساڵیادی راپەڕینە
مەزنەکەی
باشووری
کوردستاندا
هاوکاتە، بەوبۆنەیەوە
پیرۆزبایی لە
کوردستانیان
دەکەین و دەستی
ماندوونەبوونی
جەماوەر دەگوشین،
سڵاوی ئەمەک و
وەفاداری بۆ گیانی
پاکی شەهیدانی
رێی رزگاریی نیشتمان
دەنێرین و بەڵینیان
بۆ نوێ دەکەینەوە
کە تا گەیشتن
بە وێستگەی سەربەخۆیی،
تێکۆشان درێژەی
دەبێ.
کۆمەڵانی
هەراوی خەڵکی
کوردستان!
ئەمساڵ لە
کاتێکدا ساڵیادی
راپەڕین دەکەینەوە
کە پارەێزەرانی
باشوور و رۆژئاوایى
کوردستان، رێکخراوی
بیرتاریکی
داعش و رێکخراوە
تیرۆریستیەکانیان
بە چۆک داهێناوەو
بەرەو چاڵی مەرگ
راویان دەنێن،
بەڵام قەیران
و تەنگژەکانی
باشوور هێشتا
وەک خۆیان
ماونەتەوەو دەریچەی
دەربازبوونیان
بۆ نەدۆزراوەتەوە.
بێگومان دەستەڵاتدارانی
باشوور هۆکاری
سەرەکی ئەو قەیران
و تەنگژانەن.
هەر بەهۆی سیاسەتی
شکستخواردووی
ئەوانیشەوە،
ئاسۆی
داهاتوو لێڵ و
تەماوی خۆی دەنوێنێ.
ئەمڕۆ یادی
بیست و شەشەمین
ساڵڕۆژی راپەڕینە
پڕشکۆکەی
باشوور دەکرێتەوە، کەچی رژێمی
تورکیا دەرسی
لە رابردوو وەرنەگرتووەو
سەرسەختانە
درێژە بە سیاسەتی
نکۆڵیکردن دەدات
و تێکۆشەرانی
باکوور بە
کۆمەڵ راپێچی
زیندان دەکات
و رەشەکوژی بەڕێوە
دەبات. هەروەها
سوپای تورکیا
لەشکرکێشی بۆ
نێو خاکی رۆژئاوا
کردووە و دەست
لە کاروباری رۆژئاوا
وەردەدات، دەیەوێ
دەرفەتەکە لەبار
ببات و بەشێوازێکی
دیکە دەستەڵاتی
خۆی بسەپێنێتەوە.
دەوڵەتی تورک لەو
خاڵەشدا رانەوەستاوە،
بە ئاشكرا تۆوی
دووبەرەکی و
ناکۆکی لە نێو
هێزە
کوردستانیەکاندا
دەچێنێ، دەیەوێ
شەڕی کورد بە
کورد هەڵبگیرسێنێتەوە.
ئەوەتا لە پەنای
سیناریۆی
ناردنی هێزی پێشـمەرگەی
رۆژئاوا، کە لەلایەن
سوپای تورکیاوە
مەشق و راهێنانیان
پێکراوە، زەنگی
شەڕێکی دیکەی
لێداوە، جارێکی
دیکەش خوێنی
کوردی بە دەستی
کورد رژاندۆتەوەو
دەیەوێ گەورەو
فراوانتریشی
بکاتەوە. ئەوەش
وادەخوازێ کە
تێکڕای
کوردستانیان
بە خەڵک
و هێزە سیاسیەکانیەوە،
بەرپرسیارێتی
مێژوویی لە ئەستۆ
بگرن و بە هەڵوێستی
وڵاتپارێزی پیلانی
داگیرکاران لە
گۆڕ بنێن .
مخابن، سیاسەتەکانی
دەستەڵاتدارانی
هەرێم دەرفەتێکی
باشیان بۆ بەغداو
تاران رەخساندووە،
حەشدی شەعبی خۆی
پڕچەک کردووەو
دەیەوێ شوێنپێی
خۆی لە باشووری
کوردستاندا
بکاتەوە؛ کۆماری
ئیسلامی ئێران
بە بیانۆی
پاراستنی
سنوورەکانی خۆی،
هێزی سەربازی
لەسەر سنوورەکان
زیاتر کردووە
و چەکی قورس و
نوێی جێگیر
کردووە. بەوهۆیەوە
هەڕەشەکان بۆ
سەر باشووری
کوردستان چڕتر
و ترسناکتر بۆتەوە.
ئێمە لەحزبى
رزگاریی
کوردستاندا،
لەبەرانبەر لە
گۆڕنانی خەون
و ئاواتەکانی
راپەڕینی
١٩٩١ و بێ هیواکردنی
خەڵک، دەستەڵاتدارانی
هەرێم بە بەرپرسیار
دەزانین،
مخابن ئێستاش
بێباکانە درێژە
بە سیاسەتی
برسیکردنی خەڵک
دەدەن و گاڵتەیان
بە
خواستەکانی
جەماوەر دێ. ئەو
دەستەڵاتە لە
بەرانبەر چارەنووسی
گەلدا خەمساردو
بێتوانایە، شیانی
چارەسەرکردنی
کێشەو قەیرانەکانی
نیە؛ سیاسەتی
داپۆشینی قەیران
بە قەیران پێڕۆ
دەکات، دەیەوێ
لەو رێیەوە قەیرانەکان
بشارێتەوەو لەبیر خەڵکیان
بباتەوە، بۆ ئەو
مەبەستەش سیاسەتی
داپۆشین، چەواشەکاری،
بێ
ئیرادەکردن،
خامۆشکردنی
دەنگی ئازاد،
فریودان و
خاپاندنی سەرپشک
کردووە. لە پێوەند
بەو مەرگەساتانەی
کە بەسەر خەڵک
و باشووری
کوردستانیان
داهێناوە، بەهۆی
ئەو تاڵانیەی
لەسامانی نیشتماندا
کردوویانە، دەبێ
لێپرسینەوەیان
لەگەڵدا بکرێ
و رووبەرووی
دادگە بکرێنەوە،
چونکە تەنیا لەو
رێیەوە
ئامانجەکانی
راپەڕین نۆژەن
دەبنەوەو بە
ئاکام دەگەن.
شکۆداربێ
بیست وشەشەمین
ساڵڕۆژی راپەرین.
سەرکەوتوو
بێ خەبات لە پێناو
کوردستانێکی
سەربەخۆو گەلێکی
بەختیاردا.
مەکتەبى
سیاسى
حزبى
رزگاریی
کوردستان
٥-٣-٢٠١٧