له‌باره‌ی
رۆژئاوای کوردستانه‌وه
کەجەکە هۆشیاری به ئه‌ردۆغان
دەدا
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی
سه‌رۆک وه‌زیری تورک تایب ئه‌ردۆغانی له‌مه‌ڕ
رۆژئاوای کوردستان دایه‌وه و وتی:"ئه‌مه ده‌رکه‌وته‌ی
شۆڤێنیزم و نه‌ژادپه‌رستییه‌کی سه‌خته"
و به‌توندی هۆشیاریدا و وتی:" له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ر جموجۆڵێکی سه‌رشێتانه‌ی AKP بۆ ده‌ستوه‌ردان له ئیراده‌ی
گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان، سه‌رجه‌م گه‌لی کورد رووبه‌ڕووی
ده‌وڵه‌تی تورک راده‌وه‌ستێت و له هه‌موو شوێنێک ده‌که‌وێته
جووڵه و ئه‌مه‌ش بۆخۆی وه‌کو ئه‌رکێکی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراو
ده‌بینێت."
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی
گۆشه‌گیری سه‌خت و
ئیزیۆلاسیۆنی سه‌ر رێبه‌ری PKK عه‌بدولڵا ئۆجالان، لێدوانێکی
دا و وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغانی له‌دژی
رۆژئاوای کوردستان دایه‌وه و به‌توندی
هۆشیاری دا به ده‌وڵه‌تی تورک..
به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی
کۆنسه‌ی KCK بڵاو ده‌که‌ینه‌وه...
http://so.firatnews.org/index.php?rupel=nuce&nuceID=5318
لە 'دیار محەمەد'ەوە