لقی
سلمانی سه‌ندیكاى رِۆژنامهنووسانى كوردستان:
ده‌بینه
قه‌ڵغان بۆ رۆژنامه‌نووس و هاوكاری
پۆلیسیش ده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ى هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك له نێوان
پۆلیس و رِۆژنامهنووساندا روونه‌دات، له‌سه‌رداواى
به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى و پاش رِهزامهندیى
سه‌ندیكاى رِۆژنامهنووسانى كوردستان، لقى سلێمانى
سه‌ندیكا به‌ڵێنى دا كه ئه‌و داوایانه‌ى له
پۆلیس تۆمار ده‌كرێن له‌سه‌ر رِۆژنامهنووسانی
لقی سلێمانی، له رِێگاى لقى سلێمانى سه‌ندیكاوه ئاگادارى رِۆژنامهنووسان
بێكرتهوه، نه‌ك له رێگای پۆلیسه‌وه، ئه‌مه‌ش شێوازێكی
زیاتر مه‌ده‌نیانه به‌خۆوه ده‌بینێت، تا ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان داواكان بده‌نه
ده‌ست كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌نووسه داوا له‌سه‌ر تۆماركراوه‌كان..
به پێى جۆرى تۆمه‌ته‌كانیش
گه‌ر پێویستى كرد سكرتێرى لق یان نوێنه‌رى لقى سلێمانى له‌گه‌ڵ رِۆژنامهنووسی
شكات لێكراو ئاماده‌ى
پۆلیسخانه ده‌بێت و له
كاتى پێویستدا پارێزه‌ریش بۆ رِۆژنامهنووسان
دابین ده‌كات ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى
داكۆكى له رۆژنامه‌نووسان.