رونكردنه‌وه‌ی
هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌كانی
ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت
به بودجه‌ی هه‌رێم
جه‌ماوه‌ری كوردستان، هێز و لایه‌ن و
ڕێكخراوه‌كان
پاش دوا كه‌وتنی پرۆژه یاسای بودجه بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ له واده‌ی
یاسایی خۆی و ده‌ستكردن به گفتوگۆ له (11) ی مانگه‌وه تا (23) مانگ، ئێمه هه‌ر چوار
لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له ناو په‌رله‌مان، به‌شداری هه‌ر سێزده
رۆژه‌كه‌ی تاوتوێی بودجه‌مان كرد‌و، ده‌یان ره‌خنه‌و سه‌رنج و پێشنیاری
بابه‌تیمان خسته‌ڕو، بۆ چاكسازی له بودجه‌كه‌دا و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی
شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی و، پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و كه‌موكورتیه‌كانی،
به‌ڵام به داخه‌وه له كۆی گفتوگۆكاندا ره‌چاوی خاڵه جه‌وهه‌ری و
گرنگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه‌كرا، بۆیه
به پێویستی
ده‌زانین له چه‌ند
خاڵێكدا چه‌ند ڕاسته‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیان
و هێزه سیاسیه‌كان
و رێكخراوه‌كان و رای گشتی بخه‌ینه‌ڕو:
یه‌كه‌م:
له ئه‌نجامی پێداگری
ئێمه و له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی
نیشتیمانی و
پیشه‌یی،
رۆژانی (21) و (22)ی مانگ زیاد له (15) سه‌عات
دانیشتنی هاوبه‌شمان
له
گه‌ڵ فراكسیۆنی كوردستانی و نوێنه‌ری
حكومه‌ت ئه‌نجام دا، به‌ڵام ئه‌وان هیچ نه‌رمیه‌كیان له داننان به ناڕونی و
ناڕاستی داهاتی هه‌رێمدا نه‌نواند، سوربون له سه‌ر دروستی ئه‌و بڕه‌ی
كه حكومه‌ت له پرۆژه یاسای بوجه‌دا دیاری
كردبو، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕوی
چه‌ندین به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر، كه بڕی
داهات زۆر له‌وه
زیاتره، كه له بوجه‌دا تۆمار هاتوه.
دوه‌م: بۆیه هه‌ر له ماده‌ی یه‌كه‌می بودجه‌كه‌دا كه‌تایبه‌ت
بو به داهاتی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای گفتوگۆی (104) په‌رله‌مانتار و خستنه‌ڕوی ده‌یان به‌ڵگه
له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕه‌ی
داهات نا ته‌واوه، زیاتر له دو ترلیۆن دینار نه‌خراوه‌ته سه‌ری، بۆیه
پێشنیاری پێكهێنانی
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانیمان كرد، به‌ڵام به ده‌نگی
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كوردستانی ڕه‌دكرایه‌وه و له
یه‌كه‌م هه‌نگاودا بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمیش وه‌ك ساڵانی رابردو، له سه‌ر
داهاتێكی وه‌همی و نادروست
بنیات نرا.
سێهه‌م: سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئۆپۆزسیۆن له په‌رۆشیمانه‌وه
بۆ چاكسازی له
بودجه‌كه‌دا
، به درێژایی (13) رۆژ به‌شداری
گفتوگۆكانمان كرد و ده‌یان تێبینی و ره‌خنه‌و سه‌رنج و پێشنیاری
زانستی گرنگمان خسته‌ڕو، به تایبه‌ت له بڕگه‌كانی خه‌رجیه‌كان و كورتهێنان و
میلاكات و پێشینه‌كاندا، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه به‌شداریمان له به‌رژه‌وه‌ندی
توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و بوار و كه‌رته جیاجیاكانی هه‌رێمه،
به‌ڵام به داخه‌وه له مانه‌شدا یان پێشنیاره‌كانمان به‌هه‌ند وه‌ر نه‌ده‌گیران، یان له
سه‌ر خاڵی لاوه‌كی هاوده‌نگده‌بون، بۆیه بڕگه و ماده‌كانی بودجه‌كه به
ناڕونی و كاڵ و كرچی مانه‌وه.
چواره‌م: بۆیه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشدا
(23/6)، له كاتی تاوتوێی ماده‌كانی
كۆتایی پرۆژه
یاسای بودجه‌دا له‌و ماده‌یه‌دا كه په‌یوه‌ندی
به داهاتی نه‌وته‌وه
هه‌یه
و سێ ساڵه سندوقه‌كه‌ی دانه‌مه‌زراوه، جه‌ختمان له سه‌ر
پێكهێنانی
لیژنه‌ی
لێكوڵینه‌وه كرده‌وه، به‌ڵام جارێكی
دیكه‌ش زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كوردستانی ره‌دیان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها
پێشنیازمان كرد به
ماده‌یه‌كی
یاسایی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بكرێت كه
راسپارده‌كانی هه‌رێم به هه‌ند وه‌بگرێت و جێبه‌جێیان بكات، كه له
كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی كوردستانی و
فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا
واژۆی له سه‌ر كراوه، به‌ڵام
ئه‌مه‌ش ره‌دكرایه‌وه.
پێنجه‌م: له دوا خاڵدا پێویسته بڵێین: په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌مساڵیش ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی له
لێپرسینه‌وه‌ی
حكومه‌ت
له هۆكاره‌كانی ناڕون داهات و دواخستنی پرۆژه‌كانی
ساڵانی رابردو پێشێلكردنی
زۆرێك له ماده و بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی
ساڵانی رابردو جێبه‌جێنه‌كرد،
هه‌روه‌ها نا دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سامانی
گشتی و نا هاوسه‌نگی
له دانانی بودجه. به‌رپرسیارێتی ئه‌م
پێشێلكردنه یاساییه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی
فراكسیۆنی كوردستانی و سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مانه، كه هاوده‌نگ نه‌بون
له گه‌ڵ داخوازی لێپرسینه‌وه له حكومه‌ت، وه‌كو ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی په‌رله‌مانی.
له به‌ر ئه‌و
خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕیارمان دا هۆڵی كۆبونه‌وه به جێ
بهێڵین و ئاماده‌ی ده‌نگدان به یاسایه‌كی
بودجه نه‌بین كه سه‌ره‌تاكه‌ی
به داهاتی ناڕون و كۆتایه‌كه‌شی به په‌راوێزخستنی
داواكاری و
پێشنیاره‌كانی ئێمه‌ی نوێنه‌رانی شه‌رعی
به‌شێك له شه‌قام و خه‌ڵكی كوردستان بێت.
فراكسیۆنی فراكسیۆنی فراكسیۆنی فراكسیۆنی
گۆڕان یه‌كگرتوی ئیسلامی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی ئاینده