رۆژی
رۆژنامەگەری
کوردی پێرۆز
بێ
ئەمڕۆ
٢٢ی نیسانی
٢٠١٧، سەدو
نۆزدە ساڵ
بەسەر دەرچوونی
یەکەمین
ژمارەی
رۆژنامەی 'کوردستان'
تێدەپەڕێ،
لەو
پێوەندەدا
بەناوی
مەکتەبی
راگەیاندنی
حزبی رزگاریی
کوردستان، سڵاوی
ئەمەک و
وەفاداری بۆ
گیانی
شادڕەوان "میقداد
مهدحهت بهدرخان"،
باوکی
رۆژنامەوانی
کوردستان و
سەرجەم
گیانبەختکردوانی
ئەو کاروانە
دەنێرێن.
لەلایەکی
دیکەوە ٢٢ی
نیسان هاوکات ڕۆژی
رۆژنامەوانی کوردستانیە،
بەوبۆنەتەوە
گەرمترین پیرۆزبایی
لە رۆژنامەوانە
ئازاد و
بوێرەکانی
کوردستان
دەکەین و
دەستی ماندوونەبوونی
ئەو
دامەزراوەو
دەزگەیانەش
دەکوشین کە
راستوێژانەو
دڵسۆزانە بۆ
بەرەوپێشەوە
بردنی کاروانی
رۆژنامەوانی
کوردستان
تێدەکۆشن.
لەکەس
شاراوەنیە کە ئەمڕۆ
بەهۆی
پێشکەوتنی
تەکنەلۆژیاو
فەراهمبوونی
ئازادی
رادەربڕین و
بەرفراوابوونی
پانتایی
دیموکراسی،
لە جیهانی
پێشکەوتوودا،
رۆژنامەوانی لە
ئاستێکی بەرز
دایەو لە
بواری
گەیاندنی
زانیاری و
هەواڵیشدا خزمەتێکی
گەورە بە
مرۆڤایەتی
دەکات. هەر
بەهۆی سوود
وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای
سەردەم،
رۆژنامەوانی
کوردستانی
گەشەی
کردووەو پێشکەوتنی
بەرچاوی بەخۆیەوە
بینیوە، لە
بەرەکانی
پێشەوەی
سەنگەری
بەرگریدا جێی گرتووە،
وەلێ جێی
داخباریە کە
وێڕای
ئەوانەشەوە هێشتا
رۆژنامەوانی
کوردستانی
لەنێو کێماسی
و لێلاندا رێ
دەکات، سەرمایەدارو
حزبە
دەستەڵاتدارەکان
رۆژنامەوانیان
بۆ خۆیان
پاوان
کردووە، بەوهۆیەشەوە
چەواشەکاری و
خاپاندن و فریودان
بە لووتکە
گەیشتووە؛
تەنانەت ئاراستەی
هۆشیاری
بەلاڕێدا
براوە و کار
لەسەر
سڕینەوەی
ناسنامەی
وڵاتپارێزی و
خاک خۆشەویستیدا
دەکرێ. ئێستا
مێدیای دەستەمۆ
هەموو
سنوورەکانی
بەزاندووە و
کار لەسەر
بێنرخکردنی
بەهای
مرۆڤایەتی
دەکات، بۆیە
لە رۆژی
رۆژنامەوانی
کوردستانیدا
دڵسۆزانە لە
رۆژنامەوانان
دەخوازین کە پێبەندی
کاری پیشەیی
بن و هەموو
توانای خۆیان
بۆ
گواستنەوەی
راستینی
هەواڵ و زانیاریەکان
بخەنەگەڕ،
چونکە بە
گەیاندنی
راستیەکان و
پەردەهەڵماڵین
لە رووی کردەوە
دزێوەکان،
کۆمەڵ هۆشیار
دەکاتەوەو
کاروانی
رۆژنامەوانی
بە سەرفرازی
دەگەیەنێ. بەوهۆیەشەوە
سەنگەری بەرخۆدان
و پشتیوانی لە
دۆزی رەوای
گەلەکەمان
ئاوەدان دەبێتەوە.
شکۆدار
بێ بیست و دووی
نیسان، رۆژی
رۆژنامەوانی
کوردستان.
نەمری
و سەربەرزی بۆ
گیانبەختکردوانی
کاروانی
رۆژنامەوانی.
مەکتەبی
راگەیاندنی
حزبی
رزگاریی
کوردستان
٢٢-٤-٢٠١٧