لە بیستەمین
ساڵیادی تیرۆرکردنی دا جارێکە
رێز لە شەهید سادقی
شەرەفکەندی دەگیرێتەوە
کاتژمێر
١٦ی رۆژی
١٠-٩-٢٠١٢ لە
هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر،
لە پێوەند بە بیستەمین ساڵیادی
تیرۆرکردنی دکتۆر سادقی
شەرەفکەندی سکرتێری گشتی
پێشووتری حیزبی دێمۆکراتی
کوردستانی ئێران، کۆڕێکی رێزلێنان
بەڕێوەچوو.
به‌بۆنه‌ی ٢٦ی
خه‌رمانان، ٢٠مین ساڵڤه‌گه‌ڕی
تیرۆری دوکتورسادق شه‌ره‌فکه‌ندی،
سکرتێری پێشووتری حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕه‌سمێک له “هۆڵی
پێشه‌وا” له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمی
٢٠مین ساڵڤه‌گه‌ڕی
تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی
و هاوڕێیانی، له “هۆڵی پێشه‌وا”
له شاری هه‌ولێر، به
به‌شداریی
نوێنەرانی لایەنە
سیاسیەکانی کوردستانی هەرچوار پارچه‌ی
کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کەسایەتیەکان به‌ڕێوه‌چوو. شیاوی
باسە کە هەڤاڵ رێکار ئەحمەد
سکرتێری گشتی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستان
بە یاوەری شاندێکی حزبی رزگاری
بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
رێوڕه‌سمه‌که
به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی “ئه‌ی
ره‌قیب” و راگرتنی
خوله‌کێک
بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی
شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان به‌ڕێز
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن
ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه‌وه به‌خێرهاتنی
میوانانی به‌شداری کرد و دواتریش چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش
کرد.
به‌ڕێز شه‌ره‌فی
له ئاخافتنی خۆیدا گوتی: رێوڕه‌سمی
رێزگرتن له دوکتور سادق
شه‌ره‌فکه‌ندی،
یان رێزگرتن له خه‌باتگێڕانی پێشووی
شۆڕشی کورد شتێکی پێویسته و بارودۆخی
ئێستا و داهاتوویش به بیر دێنێته‌وه و هانمان ده‌دات
هه‌ر وه‌کوو ئه‌و خه‌باتکارانه،
درێژه به تێکۆشان بده‌ین.
جێگری
سکرتێری گشتیی حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له به‌شێکی
دیکه له گوتاره‌که‌یدا
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان سه‌رکه‌وتنێک هه‌بێت ئێمه
شانازیی پێوه ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌ر پارچه‌یه‌ک
تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه که پێویسته به‌رچاو
بگیرێت و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری یه‌کتردا نه‌که‌ین و له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه هاوکاری و هاوپێوه‌ندی له نێو
هێزه کوردییه‌کاندا هه‌بێت پشتیوانی یه‌کتر بین.
پاشان
فیلمێکی دێکۆمینتاری له‌سه‌ر
ژیان و خه‌باتی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی بڵاو کرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی
دیکه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا “ره‌حیم سورخی” باسێکی
له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
و هه‌روه‌ها تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی
پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی
دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا ژنه شاعیر “گوڵباخ
به‌هرامی”، شیعرێکی به‌ناوی “کۆچی ئاگرینی هه‌تاو” پێشکه‌ش
به گیانی پاکی شه‌هید دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی کرد