لەشکرکێشی
سوپای تورک بۆ
ناو خاکی باشوور
هەمیشە ریسواو
شەرمەزار دەکرێ
دیسان
هەواڵەکان بڵاویانکردەوە
کە سوپای تورکیا
بەبیانۆی شەڕی
پارتی کرێکارانی
کوردستان بە قوڵایی
چەندین کیلۆمەتر
لەشکرکێشیان بۆ
ناوخاکی باشووری
کوردستان کردووە،
لەهەمان کاتدا
تۆپخانەکانی سوپای
پاسدارانی کۆماری
ئیسلامی ئێران
گوندو ئاواییەکانی
دەڤەری قەندیلیان
بۆردومان کردووە،
ئێمە لە حزبی رزگاریی
کوردستاندا زۆر
بەتووندی لەشکرکێشی
سوپای تورکیاو
تۆپبارانکردنی
خاکی باشووری کوردستان
ریسواو شەرمەزار
دەکەین و دژایەتی
خۆمان دووپات دەکەینەوە.
روون
و ئاشكرایە کە
تورکیا هەمیشە
خولیای فراوانخوازی
هەبووەو خەونی
داگیرکردنەوەی
بەشەکانی دیکەی
کوردستانی هەبووەو
هەیە، بۆیە دەیەوێ
بەبیانۆی هەبوونی
بنکەو بارەگەی
گەریلاکانی پارتی
کرێکارانی کوردستان،
لەشکرکێشی بکات
و مۆڵگەکانی خۆی
لەنێو خاکی باشوور
دابنێتەوە، ئەوەی
جێی داخباری و
تووڕەییە بەرپرسانی
هەرێمی کوردستان
خەمساردانە لە
لەشكرکێشی تورکیا
و تۆپبارناکردنی
ئێران دەڕوانن
و هەرگیز وەدەنگ
نایەن، ئەمە خۆی
لە خۆیدا دەیان
پرسیاری لە هزری
کوردستانیاندا
دروست کردووە،
ئێمە بە تووندی
رەخنە لە بێدەنگی
دەستەڵاتدانی
باشووری کوردستان
دەگرین و لە قاوی
دەدەین، هیواخوازین
کە بەڕووی لەکەدارکردنی
شکۆو سەروەری خاکی
نیشتمان پێنەکەنن.
لەشكرکێشی
ئەمجارەی سوپای
تورکیا هاوکاتە
لەگەڵ سەردانی
سەرکۆماری عێراق
بۆ تورکیا، بێدەنگبوونی
سەرکۆمارو و حکومەتی
عێراق دیسانەوە
جێی رەخنەو داخبارییە،
ناکرێ وڵاتێک بایەخ
بە پێشێلکردنی
سەروەری خۆی نەدات.
کۆمەڵانی
هەروای کوردستان
ئەو راستیە دەزانن
کە هەبوونی بنکەو
بارەگەی پارتی
کرێکاران و لایەنە
کوردستانیەکانی
رۆژهەڵات بیانۆیەکی
بێبنەمایەو شەڕفرۆشتنێکی
بێ ئەملاو ئەولایە،
حکومەتی هەرێم
لەجیاتی ئەو تاوانکاریانە
لەقاو بدات کەچی
خۆشخزمەتی دەکات
و دەست لەسنگ رادەوەستێ.
ئێمە
دڵنیایین کە ئەمجارەش
سوپای تورکیا لەسەر
دەستی گەریلا وڵاتپارێزەکان
تێکدەشکێن و بە
سەرشۆڕی دەگەڕێنەوە.
سەرکەوتووبێ
خەبات لە پێناو
ئازادی، رزگاری
و سەربەخۆیی.
ریسوایی،
سەرشٶڕی و نەمان
بۆ داگیرکاران
و هێزە شەڕفرۆشەکان.
مەکتەبی
راگەیاندنی
حزبی رزگاریی
کوردستان
٢٩-٥-٢٠١٩