پازدەی
ئاب،رۆژی
هەڵوێستی
سەربەخۆخوازی
و وڵاتپارێزییە
کۆمەڵانی
هەراوی خەڵکی
کوردستان!
سەربەخۆخواز
و
رزگاریخوازان!
ئەندام
و لایەنگرانی
رزگاری!
هەموومان
لە بیرمانە کە
رۆژی ١٥ی ئابی
١٩٩٣ لەنێو
کێشەو گرفت و
ئاڵۆزیەکاندا،
حزبی رزگاریی
کوردستان
یەکەمین
راگەیاندراوی
خۆی بڵاوکردەوەو
بەڵێنی بە
جەماوەری
ستەمدیدەی کوردستان
دا کە رێبازی
سەربەخۆخوازی
بە ئاوەدانی
دەمێنێتەوەو
دیفاکتۆی
داسەپاو کە
بەرە دوو
سەنگەری دژ
بەیەک هەنگاو
دەهاوێژێ لە
قاو دەدات. مخابن
ئەوێ رۆژێ
کرۆکی ئەو
پەیامە بە
ئاسانی نەدەخوێندرایەوە،
تەنانەت لێی
تێنەدەگەیشتن
و بەنامۆیی
لێیاندەڕوانی،
بەڵام حزبی
رزگاریی
کوردستان پەی
بەو راستیە
بردبوو کە لە
داهاتووێکی
نزیکدا ئاگری
شەڕی نێوەخۆ
تەڕووشک پێکەوە
دەسووتێنێ و
گورزێکی
کاریگەر لە
دەستەکەوتەکانی
راپەڕینی
بەهاری ١٩٩١
دەدات و ئەو سەرکردایەتیە
وڵات بەرەو
ماڵوێرانی و کارەسات
دەبات. دوای تێپەڕبوونی
بیست و پێنج ساڵ،
ئیدی ئەو راستیە
بۆ هەمووان ئاشکرا
بووە کە حزبی رزگاری
زۆر بە وردی هاوکێشەکانی
داهاتووی خوێندبۆوەو
هەڵسەنگاندنی
راست و دروستی
بۆ کردبوون.
هەرئەمەش
وایکرد
پێداگری
لەسەر ئۆپۆزیسیۆنبوون
بکات و
لایەنگری لە
دوو سەنگەرەکەی
شەڕی نێوخۆدا
نەکات،
بەوهۆیەشەوە
دەستەڵاتداران
گوشاری
جۆراوجۆریان
داسەپاند، چەندین
سیناریۆیان
بۆ لەتبوون و
هاوێرکردن داڕشت
و لە بودجەی
حزبەکان
بێبەشیان کرد.
لێبڕاوانە
درێژەیان بە
فۆتۆکۆپیکردندا
کە تا ئەمڕۆش
دەستبەردار
نەبوون و هەر
رۆژەی کەسێک
قوت
دەکەنەوەو
دەیانەوێ لەو
رێیەوە هەڵوێستەکانی
حزبی رزگاریی
کوردستان
بشێوێنن و بە
ئاوەژوو
پێشانی بدەن. راستیەکەی
بەهۆی رەوشی
تایبەتی
کۆمەڵی کوردەواری
و گوشارە
هەمەڕەنگەکانی
دەستەڵات و نەبوونی
سەرچاوەیەکی
دارایی، حزبی
رزگاری نەیتوانیوە
وەکو پێویست
ئەرکەکانی
خۆی راپەڕێنێ
و بە ئامانج
بگات، بەڵام
بەهۆی سووربوون
لەسەر
بێلایەنی و
کارکردن وەک
هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن
و پاراستنی
سەربەخۆیی
بڕیاری سیاسی،
مێژووێکی پاک
و بێگەردی بۆ
خۆی و
کوردستانیان
تۆمار کردووەو
بێپسانەوەش
درێژە بە
خەباتی
رزگاریخوازی
و
یەکسانیخوازی
خۆی دەدات.
لە
ساڵڕۆژی
راگەیاندنی
رزگاریدا کە
ئاوڕ لە مێژووی
دەستەڵاتی
خۆماڵی
دەدەینەوە،
بە داخباریەوە
دەڵێین کە
دەستەڵاتداران
بەهۆی گیانی
خۆسەپاندن
وپاوانکاری و
هەرزانفرۆشکردنی
بەهای
نەتەوەیی و
نیشتمانی،
ئەمڕۆ
باشووری
کوردستان
لەنێو قەیران گەلێکی
یەکجار قوڵدا
تەکان دەدات،
چونکە
دەستەڵاتداران
بە درێژی
ساڵانی
فەرمانڕەوایەتی
خۆیان لە
بەدامەزراوەییکردن
دزیوەتەوە،
گەندەڵیان
سەرپشک
کردوەو
پۆستیان بۆ کەسەکان
بەڕادان داوە!
سەروەت و
سامانی
نیشتمانیان
بۆ خۆیان
مۆنۆپۆل
کردووە،
بێباکانە
پێوەندیان لەگەڵ
داگیرکاران
قوڵترکردۆتەوەو
گورزیان لە
بزاڤی
رزگاریخوازی
پارچەکانی
دیکەی
کوردستان
داوە. هەر
بەهۆی
سیاسەتی
ئەوانەوە
چەمکی
حزبایەتی و وڵاتپارێزی
کەمڕەنگ و
بێواتا
بۆتەوە. بە
درێژایی ئەو
ماوەیەدا
سڵیان لە خنکاندنی
دەنگی ئازادو
و تیرۆرکردنی
رۆژنامەوانە
بووێرو
ئازاکان
نەکردۆتەوە.
جەماوەری
باشووری
کوردستان بە
دەست ئەم دەستەڵاتەوە
گیری
خواردووە،
دەستەڵاتداران
گوێ لە
داخوازیەکانی
خەڵک ناگرن،
نرخ و بەها بۆ
رێپێوان و
ناڕەزایەتی خەڵک
دانانێن،
بێباکانە
دەنگە
ناڕازیەکان سەرکوت
دەکەن و درێژە
بەستەمکاری
دەدەن.
تەنانەت هەڵبژاردن
لە راستی خۆی
داچۆڕدراوەو
بۆتە گەمەی
فریودانی
جەماوەرو
چەند ساڵێک
جارێک وەک
قەوانێکی
سواو
لێدەدرێتەوەو
هیچ گۆڕانکاریێکیش
بەدی ناکرێ.
بەهۆی
سیاسەتی
تەسکی
حزبایەتیەوە،
بەهۆی
سیاسەتی
پاوانخوازی و
کورتبینی
بەرپرسەکانەوە،
هەم باشووری
کوردستان بەرەو
نادیاری
هەنگاو
دەهاوێژێ،
هەمیش تەنگژەو
قەیرانەکان
رۆژ لە دوای
رۆژ گەورەتر
دەبنەوە. ئیدی
کاتی ئەوە هاتووە
کە جەماوەری
کوردستان کارتی
سوور بە ڕووی
دەستەڵاتی
گەندەڵ و
ستەمکار بەرزبکاتەوە
و دادگەی گەل
لێپرسینەوە
لەوانە بکات
کە سەرمایەی
ئەو هەرێمە
هەڵدەلوشن و
دەستیان بەسەر
قوتی خەڵک
داگرتووە و
بازرگانی بە
خوێنی شەهیدانەوە
دەکەن و
هاوکاری
سوپای
داگیرکاران
دەکەن.
لە
ساڵیادی
راگەیاندنی
رزگاریدا،
پیرۆزبایی لە
وڵاتپارێزو
سەربەخۆخوازان
دەکەین و
سڵاوی ئەمەک و
وەفاداریش بۆ
گیانی پاکی
شەهیدانی رێی
رزگاری و
سەربەخۆیی
دەنێرین،
پەیمانیان بۆ
دووپات
دەکەینەوە کە
تا گەیشتن بە
نیشتمانێکی
سەربەخۆو
کۆمەڵگەیەکی
بەختەوەر
رێیان پڕ
رێبوار
دەمێنێتەوە و
کاروانی
تێکۆشان
درێژەی دەبێ.
شکۆدار
بێ ١٥ی ئاب،
ساڵڕۆژی
راگەیاندنی
رزگاری.
سەرکەوتوو
بێ خەبات
لەپێناو
کوردستانێکی
سەربەخۆ و
گەلێکی بە
ختیاردا.
مەکتەبی
سیاسی
حزبی
رزگاریی
کوردستان
١٥-٨-٢٠١٨