سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان سەردانی حزبی
رزگاریی کوردستان دەکات
سه‌عات
11ی رۆژی ١٦-٥-٢٠١٣
رێزدار دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی
سیاسی حزبی رزگاریی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن
رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێری حزب و ژمارەیەک لە
ئەندامانی حزبی رزگاری پێشوازی لێكرا.
له‌دیدارێكدا
بارودۆخی ئه‌مرۆی ناوچه‌كه‌و عیراق و ناوخۆی
هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا. له‌مباریه‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی
ناومالی كوردی كرده‌وه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك
كه‌دێته پێشه‌وه. هه‌روه‌ك پشتیوانی په‌رله‌مانیشی
بۆ گفتوگۆی راسته‌وخۆی نێوان حكومه‌تی فیدرال
و حكومه‌تی هه‌رێم دوپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه
هه‌ڵواسراوه‌كان و بهبایهخهوهش باسی له‌پرۆسه‌ی
ئاشتی له‌توركیا كرد و رایگه‌یاند: سیاسه‌تی ره‌سمی هه‌رێمی
كوردستان له‌ناوچه‌كه ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه
له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ئاشتی دیالۆگ. سه‌رۆكی
په‌رله‌مان ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستانی
مالی هه‌مووانه به‌و حزبانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پهرلهمانیشن.
له‌به‌رامبه‌ردا
هەڤاڵ "رێكار ئه‌حمه‌د" سكرتێری حزبی
رزگاری وێرای نرخاندنی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی
په‌رله‌مان، رۆلی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌چاره‌سه‌ر پرسه‌كان
بهگرنگزانی و هه‌روه‌ك پشتیوانی خۆشی له‌ناوه‌رۆكی
قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان راگه‌یاند و ته‌ئكیدی
لهیهكریزی نێومالی كوردی كرده‌وه كه‌ته‌نها
به‌م رێگایه ده‌توانرێ ئه‌و فورسهتانهی دێنه‌پێشه‌وه
له‌قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان بیشكێنینهوه. له‌كۆتایی
دیداره‌كه‌شدا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان
و لایه‌نه سیاسیه‌كان ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه.