شکۆداربێ
15ی ئاب،
ساڵیادی راگه‌یاندنی
رزگاری
کۆمه‌ڵانی
هه‌راوی خه‌ڵکی
کوردستان!
ئه‌مڕۆ
له 15ی ئابدا،
حزبمان، حزبی
رزگاریی
کوردستان
نۆزده‌هه‌مین
مۆمی ته‌مه‌نی
خۆی داده‌گیرسێنێ،
به‌وبۆنه‌یه‌وه
پیرۆزبایی له
خۆمان و له تێکڕای
سه‌ربه‌خۆخوازانی
کوردستان ده‌که‌ین.
سڵاوی ئه‌مه‌ک
و وه‌فاداری
بۆ شه‌هیدانی
رێی رزگاری و
سه‌ربه‌خۆیی
ده‌نێرین، په‌یمان
بۆ ئه‌و مرۆڤه
سه‌ربه‌رزانه‌ش
نوێ ده‌که‌ینه‌وه
که گیانی
پاکیان پێشکه‌ش
به گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌یان
کرد.
راگه‌یاندنی
حزبی رزگاری
له 15-8-1993 دا،
سووربوون و
درێژه‌دان
بوو به خه‌باتی
سه‌ربه‌خۆخوازانه،
موکڕبوون و
پیداگریش بوو
له‌سه‌ر دیارده‌ی
فره‌حزبی، له‌هه‌مان
کاتدا
پێداویستیێکی
بابه‌تی و
مێژوویی
تێکۆشانی
کوردستانیان
بوو، هه‌رچه‌نده
دواتر هه‌ورازو
نشێوی زۆری
هاته‌پێێش و رێ
له گه‌شه‌و
چالاکیه‌کانی
گیرا، مخابن
ئه‌و کۆسپ و
ته‌گه‌رانه
تائێستاش
درێژه‌یان
پێده‌درێ،
به‌ڵام جێی
شانازیه که
حزبی رزگاری
له‌به‌رانبه‌ر
گوشاره‌کاندا
خۆڕاگربووه،
له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه‌و
له
تاقیکردنه‌وه‌کانیشدا
سه‌رکه‌وتوو
بووه.
راستیێکی
حاشا هه‌ڵنه‌گره
که ده‌ڵێین
وێڕای سه‌ختیه‌کان،
وێرای
بێبودجه‌یی و
ئاسته‌نگ له‌پێشدانان،
وێڕای بێبه‌ریکردن
له هاوکاری
ماددی و مه‌عنه‌وی،
حزبی رزگاری
هه‌م پارێزگاری
له سه‌ربه‌خۆیی
بڕیاری سیاسی
خۆی کردوه،
هه‌میش
شێلگیرانه
درێژه‌ی به
تێکۆشانی
خۆی داوه و
توانیویه‌تی 3
کۆنگره پێکبهێنێ،
له‌وپێوه‌نده‌دا
بۆ هه‌ڵگرتنی
ئه‌و سته‌مه،
داوا له
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌که‌ین
که بودجه بۆ
حزبمان
بگێڕێته‌وه
که ماوه‌ی
بیست مانگه
به‌بێ هۆێکی
باوه‌ڕهێن
راگیراوه و
کادره‌کانی
نان‌بڕاو
کراون.
ئه‌مڕۆ
له 15ی ئابدا، جه‌خت
له‌سه‌ر
پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان
ده‌که‌ینه‌وه،
وه‌ک هه‌میشه‌ش
پشتیوانی له
داخوازیه‌کانی
چین و توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵ ده‌که‌ین،
خوازیاری یه‌کسانی
و به‌رابه‌ری و
دادی کۆمه‌ڵایه‌تین.
هه‌روه‌ها ده‌خوازین
که
دانوستاندنی
نێوان پێنج
لایه‌نه‌که به‌رده‌وامیان
پێبدرێت و
بازنه‌ی
دانوستاندن
به‌رفراوانتر
بکرێ، له
کۆنفرانسێکی
نیشتمانیدا ته‌واوی
هیزو لایه‌نه
سیاسیه‌کان و
رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان
کۆبکرێنه‌وه‌و
رێگه‌چاره‌یه‌ک
بۆ کێشه‌و
گرفته هه‌نووکه‌ییه‌کان
بدۆزرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ
که ساڵیادی
حزبی رزگاری
ده‌که‌ینه‌وه،
جێی
خۆشحاڵیمانه
که ئارامی باڵی
به‌سه‌ر
ناوچه
سنووریه‌کانی
هه‌رێمی
کوردستاندا
کێشاوه‌ته‌وه،
تۆپخانه‌کانی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران وازیان
له‌تۆپبارانکردنی
گوند‌و
ئاواییه‌کان
هێناوه،
هیواخوازین
که جارێکی
دیکه گوند‌و
ئاواییه‌کانی
باشووری
کوردستان
تۆپباران نه‌کرێنه‌وه‌و
چیتر زیان له
دانیشتووانی
گونده
سنووریه‌کان
نه‌درێن و نه‌کرێنه
ئامانج. له‌و
پێوه‌نده‌دا
وێڕای ئه‌وه‌ی
که باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئاواره‌کان
بۆ سه‌ر گوند‌و
زێدی خۆیان ده‌کرێ،
به‌ڵام به ئه‌رکی
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانی ده‌زانین
که با‌روبووی
لێقه‌وماوان بکات
و پێداویستیه‌کانیان
بۆ دابین
بکات.
شکۆداربێت
15ی ئاب،
ساڵیادی راگه‌یاندنی
رزگاری
سه‌رکه‌وتووبێ
خه‌بات له
پێناو
کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆو
گه‌لێکی به‌ختیاردا
مه‌کته‌بی
سیاسی
حزبی
رزگاریی
کوردستان
15-8-2011