هەموومان
پێشمەرگەین و پارێزگاری
لە خاکی نیشتمان
دەکەین
رێکەوتی
٩-٨-٢٠١٤، ئێمە ژمارهیهك
لایەنە سیاسيیەكانى كوردستان
بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی
هەنووکەیی باشووری کوردستان
لەبارەگای مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
لە شاری هەولێر کۆبووینەوە،
دوای هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی
رەوشەکە بەپێویستی دەزانین
بەم شێوەیە رامانی خۆمان
بخەینە روو:
1) هێرش و پەلامارەکانی
گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شنگال،
تەلەعفەر، دەشتی نەینەوا، مەخموور
و ناوچەکانی دیکەی کوردستان،
کارەساتێکی مرۆیی گەورەی
لێکەوتۆتەوە، ئێمە لە کاتێکدا
بەتووندی ئەو هێرشە ریسواو مەحکوم
دەکەین و نەفرەت لە
تیرۆریستان دەکەین، لەهەمان
کاتدا هیواخوازین کە کوردستانیان و هێزە
سیاسیەکان بە ئەرکی سەرشانی
خۆیان هەڵبستن و بەپەلە هاوکاری
و کۆمەکی لێقەوماوان بکەن و لە
ئێش و ئازارەکانیان کەم بکەنەوە.
2) بۆ بەرپەرچدانەوەی
هێرشی گروپە تیرۆریستیەکان،
ئێمە بە گیانی
پێشـمەرگانەوە ئامادەیی خۆمان
بۆ بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان
رادەگەیەنین. هەروەها لە
هاووڵاتیانی کوردستان دەخوازین کە چۆن
لە رابردوودا پشتوپەنای پێشمەرگەبوون،
ئێستاش وەک
ئەرکێکی نیشتمانی و ئایینی بەهەموو
توانایانەوە پشتیوانی لە هێزی
پێشمەرگەی کوردستان بکەن.
3) بارودۆخی ئێستای کوردستان
لە هێزە سیاسیەکان دەخوازێ
کە ریزەکانی نێوانمان پتەو و بەهێزتر بکەن،
هاوهەڵوێست و هاورەفتار بە
یەکگرتوویی بەرپەرچی هێرش و
هەڕەشەکانی گروپی
تیرۆریستی داعش بدەینەوە، هەروەها
دەبێ مێدیاکان
بەبەرپرسیارێتیەوە مامهڵه
لەگەڵ رەوشەکەدا بکەن.
4) هێزە وڵاتپارێز و
نیشتمانپەروەرەکانی پارچەکانی
دیکەی کوردستان هاتوونەتە مەیدان و بەکردەوە
پارێزگاری لە خاکی باشووری کوردستان
دەکەن، بەوهۆیەوە
زەمینەیەکی باشتر بۆ
یەکگوتاری و هاوکاری نێوان هێزە
کوردستانیيەکان هاتۆتە ئاراوە، بۆ
سەرخستنی دۆزی رەوای کوردستان دەبێ
پارێزگاری لێبکرێ و قوڵتر
بکرێتەوە.
5) داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان
دەکەین کە خۆبەخشانە چەک
هەڵبگرن و شانبەشانی هێزی پێشمەرگە
پارێزگاری لە خاکی نیشتمان بکەن و دژ
بە داعش لە بەرەکانی شەڕدا
جێبگرن.
6) هیواخوازین کە
خەڵکی کوردستان بە
هۆشیارییەوە رەفتار
لەگەڵ رەوشەکەدا بکەن،
بەهەموو شێوەیەک هاوکاری
هێزەکانی ئاسایش بکەن، لە هەر
جوڵەیەکی گوماناوی لایەنە
پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.
7) خوازیارین کە حکومەتی
هەرێمی کوردستان بایەخی زیاتر بە
بژێوی خانەوادەی پێشمەرگە بدات.
8) ئێمە لایەنە
سیاسیيەكانى كوردستان داوا لە ئەندامانمان و لايەنگرانمان
دەكەين بە گوێرەى پسپۆرى و تواناى خۆيان لە ناوچەكانى خۆياندا
بەشدارى لە پرۆسەی بەرگريدا بكەن. هەروەها
بەشدارى لە هەڵمەتى كۆمەك و خوێن
بەخشيندا بكەن.
9) داوا لە رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان،
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و
کۆمەڵگەی
نێونەتەوەیی دەکەین
کە فریای
لێقەوماوان
بکەون و هاوکاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لهڕووبهرووبوونهوهی
تیرۆریستان.
-دەبێ کوردستان پارێزراو بێ.
-نەمان و
رووڕەشی بۆ داعش و سەرجەم گروپە
تیرۆریستەکانی دیکە.
ناوی حزب و لایەنە
سیاسیەکان:
1)
حزبی رزگاریی کوردستان
2)
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
3)
حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن
4)
یەکێتی نەتەوەیی
دیموکراتی کوردستان YNDK
5)
پارتی نیشتمانی ئاشووری
6)
بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان لە کوردستان
7)
پارتی پارێزگارانی کوردستان
8)
بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان
9)
کۆمەڵەی لیبرالی تورکمان
10)
حزبی پێشکەوتنخوازانی دیموکراتی کوردستان
11)
پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان
12)
پارتی برایەتی تورکمانی عێراق
13)
حزبی ئیتحادی تورکمانی/ عێراق
14)
پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
15)
پارتی نەتەوەیی کوردستان
16)
پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمانی
17)
حزب الشروق الترکمانی
18)
ئەنجوومەنی نەتەوەیی
کلدانی
19)
بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
20)
بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن
21)
کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان لە
کوردستان
22)
پارتی گەلی تورکمان
23)
پارتی چارەسەری دیموکراتی
کوردستان
24)
بزووتنەوەی چاکسازی تورکمانی