هێرشکردنە
سەر میتینگی
ئامەد ریسوا
دەکەین
بەداخەوە،
ئێوارەی رۆژی ٥-٦-٢٠١٥،
دوژمنانی
نەتەوەی
کورد، لە
کردەیەکی
ترسنۆکانەدا دوو
بۆمبی
چێنراویان
لەنێو
کۆبوونەوەی
بەرفراوانی
جەماوەری
پارتی
دیموکراتی
گەلان (HDP ) لە شاری
ئامەددا
تەقاندەوە،
مخابن بەوهۆیەوە
چوار مرۆڤی
سڤیل گیانی
خۆیان
لەدەستداو
زیاتر لە
چوارسەد کەسی
دیکەش
برینداربوون،
ئێمە
لەکاتێکدا
زۆر بەتووندی
ئەو کردەوە
تیرۆریستیە
ریسواو
شەرمەزار
دەکەین و
نەفرەت لە
تیرۆریست و
تیرۆرپەروەران
دەکەین،
لەهەمان کاتدا
سڵاو بۆ گیانی
پاکی شەهیدەکان
دەنێرین و
هیوای هەرچی
زووتر چاکبوونەوەش
بۆ
بریندارەکان
دەخوازین.
هێرشکردنە
سەر میتینگی
هەدەپە لە
شاری ئامەد
یەکەمین کاری
ترسنۆکانەی
ناحەزانی
ئاشتی و
دوژمنانی
کوردستان نیە
کە دژ بە
ئاشتیخوازانی
باکووری
کوردستان
ئەنجام
دەدرێ، پێشتریش
چەندین هێرشی
دیکە ئەنجام
درابوون،
تەنانەت رۆژی ٤-٦-٢٠١٥
، توركە
رەگەزپەرەستەكان
بە بەرچاوی
هێزەكانی
پۆلیسی
تورکیاوە، لە
شاری ئەرزروم پەلاماری
گردبوونەوەی
هەدەپەیان دابوو،
ئەو
کردەوانەش
بەمەبەستی لەباربردنی
پڕۆسەی ئاشتی
نێوان کوردو
تورک ئەنجام
دەدرێن،
گەرەکیانە
وەکو پێشوو
ماف و ئازادیەکان
لە
کوردستانیان
زەوت بکرێن، بەڵام
گۆڕانکاریەکانی
تورکیاو ناوچەکەو
جیهان بە
پێچەوانەی
خواستی
رەگەزپەرەستان
و تیرۆریستان
تەواو دەبێ،
سەرەنجام
دەوڵەتی تورک ناچار
دەبێ کە
هەنگاوی
کردەیی بۆ
ئاشتی لەگەڵ
کورد
هەڵبگرێتەوەو
و کۆتایی بەو
جەنگ و
خوێنڕێژیە
بهێنێ کە
ماوەی سەد
ساڵە دژ بە
نەتەوەی کورد
درێژەی
پێدەدا، ئیدی
ئەوجۆرە
کردارانە کار لەسەر
ورە و
خۆراگریی
هێزە
ئاشتیخوازەکان
ناکات چونکە
ئازادیخواز و
رزگایخوازانی
کوردستان زۆر
لێبڕاوانەترو
شێلگیرانەتر
بۆ
وەدەستهێنانی
ماف و
ئازادیەکانیان
تێدەکۆشن و بەگوڕتر
لە جاران پارێزگاری
لە خەڵک و
خاکی نیشتمان
دەکەن.
سەرکەوێ
خەبات لە
پێناو ئاشتی و
ئازادی و سەربەخۆیی
نەفرەت
لە تیرۆریست و
دوژمنانی ماف
و ئازادیەکانی
خەڵکی
کوردستان
پارتی
سەربەخۆیی
کوردستان حیزبی
رزگاریی
کوردستان
٦-٦-٢٠١٥