پەیامی
پیرۆزبایی بۆ
پارتی
پارێزگارانی
کوردستان
بەڕێز
مەکتەبی
سیاسی پارتی
پارێزگارانی
کورستان
سڵاوی
رزگاری و
سەرخۆبوون.
لە
پێوەند بە ٤ی
ئەیلول،
ساڵرۆژی
دامەزراندنی
پارتی
پارێزگارانی
کوردستان پڕ
بەدڵ پیرزۆباییتان
لێدەکەین و لە
رێی
ئێوەیشەوە
پیرۆزبایی لە
کادرو ئەندام
و لایەنگرانی
پارتی پارێزگارانی
کوردستان
دەکەین و
دەخوازین کە وەک
هەمیشە لە
تێکۆشان
بەردەوام بن و
سەرکەوتن و
پێشکەوتنی
گەورە مسۆگەر
بکەن.
بەڕێزان!
ئەمڕۆ کە ئێوەی
بەڕێز یادی بیست
و چوارەمین ساڵەی
دامەزراندنی پارتە
تێکۆشەرەکەتان
دەکەنەوە، مخابن
باشووری کوردستان
لەبەردەم هەرەشەی
بەردەوام دایە،
لەلایەکەوە هەرەشەو
پەلامارەکانی
داعش، لەلایەکی
دیکەشەوە قەیران
و تەنگژەکانی ناوەخۆ،
بەتایبەتیش پرسی
سەرۆکایەتی هەرێم،
نەبوونی دەستوور
و قوڵبوونەوەی
قەیرانی دارایی،
زۆر ئاشکراو بەرچاوترن
و زیاتر خەڵکیان
وەزاڵە هێناوە،
ئەوەش وادەخوازێ
کە هەموو هێزە
سیاسیەکان لەخەمی
دۆزینەوەی رێی
چارەسەرکردنی
کێشەکان دابن،
چونکە هەموولایەکی
گرتۆتەوە و داهاتووی
نیشتمانیشی لە
دووڕیانێکدا راگرتووە.
لە کۆتاییدا
سڵاو و پیرۆزبایی
خۆمان دووپات دەکەینەوە.
هەمیشە شادو سەرکەوتووبن.
مەکتەبی
سیاسی
حزبی
رزگاریی کوردستان
٤-٩-٢٠١٥