کورد لە کۆنگرەی
نەیارانی رژێمی ئەسەد
دەکشێتەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ
ئاشکرایان کرد کە کۆنگرەی هێزە
نەیارەکانی رژێمی بەعس لە
قاهیرە لەنێو ململانێ و ناڕازیبووندا
کۆتایی بەکارەکانی خۆی
هێنا و کوردەکانیش بە دڵگرانیەوە
کۆنگرەکەیان بەجێهێشت.
دوای ئەوەی نەبیل
عەرەبی ئەمینداری کۆمکاری
عەرەبی بە پشتیوانی و هاوکاری
سەرۆکی میسرو ئیخوانەکانی ئەو
وڵاتە توانی کۆبوونەوەیەک
بۆ هێزو کەسایەتیە نەیارەکانی
رژێمی بەشار ئەسەد لە قاهیر
رێکبخات و هەوڵی خۆی
بۆ یەکخستن و کۆکردنەوەی
هێزە نەیارەکانی رژێمی
بەشار ئەسەرد چڕکردەوە، هیواش
دەخوازرا کە سەکۆیەکی هاوبەش و
چەترێکی یەکگرتوو بۆ ئەو
هێزانە دروست بکرێ، بەڵام هێزەکان
لەناو کۆبوونەوەکەدا بەیەکتر هەڵشاخان
و یەکتریان تۆمەتبارکرد، تەنانەت کوردەکان بە دروشمی فضيحة..
فضيحة" 'ئابڕوچوونە ئابڕووچونە'
هۆڵی کۆنگرەکەیان بەجێهشت،
چونکە ئەو کۆنگرەیە ئامادە نەبوو
دان بەمافی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دابنێ.
لەلایەکی دیکەشەوە
سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد جگە لەکورد
ژمارەیەکی دیکەش لە هێزە
نەیارەکانی رژێمی ئەسەد
کۆنگرەکەیان جێهێشوە.
جێی ئاماژەیە کە
٢٥٠ نوێنەر بەشداریان لەو کۆنگرەیەدا
کردبوو.