راگەیاندراوی
حزبی رزگاریی
کوردستان لەپێوەند
بە تاوانەکانی
ئەمڕۆی رژێمی
تورکیا
لەوەتەی
رژێمی تورکیا هێرش
و
پەلامارەکانی
بۆ سەر
باشووری
کوردستان چڕ کردۆتەوە،
زۆر دڕندانە
ئاگر بەسەر گوندو
ئاواییەکانی
باشووری
کوردستان دادەبارێنێ
و تاوانی بەکۆمەڵ
ئەنجام
دەدات، ئەمڕۆ ١/٨/٢٠١٥ لە
دواین تاوانی
خۆیدا خەڵكی لاشەری
گوندی
زارگەلی کردە
ئامانج، کە
بەوهۆیەوە زیاتر لەبیست
خۆڵاتی سڤیل
کە زۆربەیان
ژنو منداڵ
بوون، شەهیدو بریندار
بوون،
هەروەها
چەندیش
خانووی خەڵک خاپوور
كران.
بێگومان دەستەڵاتدارانی
تورکیا و
وڵاتانی
دیکەش دەزانن ئەو
گوندانەی کە لەلایەن
فڕۆکەکانی
تورکیاوە
دەکرێنە
ئامانج، هیچ بنكەو
بارەگاێكی(پ.ك.ك)یان
تێدانیە،
بەوهۆیەوە
حزبی رزگاریی كوردستان
لە کاتێکدا کە
بەتوندی
ئەو تاوانە
مەحكوم و
ریسوا دەكاتو
حكومەتی
توركیا بە بكوژی
خەڵكی سڤیل و
لاشەر تاوانبار
دەكات، لەهەمان
کاتدا لە وڵاتانی
بڕیار بەدەست و رای
گشتی جیهان دەخوازێ
کە
گوشارەکانیان
بۆ سەر
حکومەتی تورکیا
چڕبکەنەوەو
ناچاری بکەن
کە دەست لە بۆمباباران
و بۆردومانکردنی
کوردستان
هەڵبگرێ،
هەروەها داوا
لە حکومەتی
عێراق و
رێکخراوە
مرۆڤدۆستەکان
دەکەین کە لە
دادگەی تاوانی
نێودەوڵەتی
سکالا لەسەر
دەستەڵاتدارانی
تورکیا تۆمار
بکەن.
حزبی
رزگاریی
کورستان
وێڕای
داخباری
زۆری، سەرەخۆشی
لەخۆی و
بنەماڵەی
قوربانیەکانی
گوندی
زارگەلی
دەکات، هیوای
هەرچی زووتر
چاکبوونەوەش
بۆ
بریندارەکان
دەخوازێ.
مەکتەبی
سیاسی
حزبی
رزگاریی
کورستان
١/٨/٢٠١٥